داواكارم چاوێك به تۆپى ده‌ست بخشێنه‌وه
هاوژین سه‌ردار گۆڵپارێزى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى هه‌ولێر
داواكارم چاوێك به تۆپى ده‌ست بخشێنه‌وه
تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى سه‌رئاستى كوردستان و عێراقه و هه‌مووكات ڕكابه‌رى یانه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى خوله به‌هێزه‌كانى كوردستان، ساڵانه‌ش ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه گرنگى زۆر به یاریزانانى ده‌دات و بۆ خوله‌كانى ده‌ره‌وه وه‌كو خولى یانه‌كانى عه‌ره‌بی به‌شدار ده‌بن، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر كچانى تۆپى ده‌ستى یانه‌كه‌ش به‌رده‌وام گرنگی به كچه یاریزانانى یانه‌كه‌ى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له ئاماده باشیدابن بۆ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، كچانى یانه‌كه‌ش له كچه به‌هێزه‌كانى كوردستان و عێراقن و یه‌كێك له گۆڵپارێزه هه‌ره به‌تواناكانى كوردستان و عێراق هاوژین سه‌رداره كه ماوه‌یه‌كى زۆره به‌رگری له تۆڕى گۆڵى یانه‌ى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان ده‌كات، ناوبراو له دایك بووى ساڵى 1989و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له هه‌ردوو بوارى هونه‌ر و وه‌رزش كار ده‌كات و سه‌ركه‌وتنیشى به‌ده‌ستهێناوه، هاوین ئێستا له تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى هه‌ولێر خزمه‌ت به بوارى وه‌رزشیی ده‌كات، گۆڤاری گوڵانیش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى تۆپى ده‌ستى چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
-به داخه‌وه تۆپى ده‌ست زۆر فه‌رامۆش كراوه، ئه‌گه‌ر تۆزیك پاڵپشتى بكرێت دڵنیام زۆر به‌ره‌ووپێش ده‌چێت، وه ده‌بێـته یه‌كێك له یارییه پێشه‌نگه‌كان.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-زۆر كاریگه‌ره كاتێكیش پاڵه‌وانێتى ئه‌نجام ده‌درێت به یه‌ك دوو رۆژ كۆتایی پێ دێت هیچ هه‌ست ناكه‌ین له پاڵه‌وانێتى یاری ده‌كه‌ین، بۆیه یاریزان سارد ده‌بێته‌وه له یارى كردن.
* پێت باشه چێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى تۆپى ده‌ستى كچان به‌ره‌ووپێش بچێت له كوردستان؟
- هه‌وڵ بدرێت ئه‌كادیمیاى تۆپى ده‌ست بكرێته‌وه، یانه‌كان زیاتر هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى جۆراوجۆر بده‌ن یاریزانى نوێ دروست بكه‌ن.
*گرفتى یارى تۆپى ده‌ست له چى ده‌بینى؟
-سه‌ره‌تا نه‌بوونى هۆڵى تایبه‌ت به یارى تۆپى ده‌ست، جگه له‌وه‌ش هیچ پاڵپشتییه‌كى باش نییه بۆ یاریزان نه‌مادى و نه‌مه‌عنه‌وی، گرێبه‌ستى یاریزان زۆر كه‌مه له تۆپى ده‌ست، بۆیه زیاتر كاته‌كانى به كاركردن به رێده‌كات له‌وه‌ى په‌ره له وه‌رزشه‌كه‌ى بدات، نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى ئه‌وانه هه‌مووى گرفتن.
* چ هه‌ستێكت هه‌یه دوو كار له یه‌ك كاتدا ئه‌نجام ده‌ده‌یت، هونه‌ر و وه‌رزشیی له كامه‌ى سه‌ركه‌وتوویی؟
-وه‌ك ده‌زانن هه‌ر له منداڵیه‌وه خزمه‌تى بوارى هونه‌ر ده‌كه‌م تا ئێستاش به‌رده‌وام سوپاس بۆ خوا ده‌توانم بلێم زۆرێك له بینه‌رانم له خۆم ڕازی كردوه ئه‌وه‌ش جێگاى دڵخۆشییه بۆ من، وه‌رزش به‌شێكه له ژیانى هه‌موو مرۆڤێك كاتێك قوتابی سه‌ره‌تایی بووم له چاڵاكى قوتابخانه‌كان به‌شداریم ده‌كرد تا وای لێهات ئێستا له خزمه‌تى یارى تۆپى ده‌ستم، له هه‌ردوو بوار سه‌ركه‌وتووم ده‌توانم پشت به هێز و تواناى خۆم ببه‌ستم زۆریش دڵخۆشم.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
- خواى گه‌وره ته‌مه‌ن بدات زیاتر خۆم ماندوو ده‌كه‌م بۆ وه‌رزش بۆى ئه‌وه‌ى بتوانم له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان یارى بكه‌م، وه هانى ئه‌و ئافره‌تانه ده‌ده‌م كه خاوه‌ن هێز و توانان بێنه ناو وه‌رزش.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
- له هه‌موو جیهان وایه یاریزانى بیانى ده‌هێنن، به‌ڵام لێره‌ش ده‌توانن په‌ره به یاریزانى خۆمان بده‌ن دڵنیام هیچ جیاوازییه‌كمان نییه له هێز و توانا.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
- داواكارم چاوێك به تۆپى ده‌ست بخشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دوو باره تۆپى ده‌ستى بێته‌وه ناوكه‌شى وه‌رزشیی، به داخه‌وه له ئێستادا پشتگوێ خراوه.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزانێك؟
-خه‌ونى ئه‌وه‌م هه‌یه ببمه باشترین گۆڵپارێزی كوردستان و عێراق له ده‌ره‌وه‌ى عێراق یارى بكه‌م وه‌كو كچه كوردێك.
* هیواى ئه‌وه‌ت نییه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان رۆژێك له رۆژان دروست بكرێ و تۆش یه‌كێك بی له یاریزانه‌كانى؟
- ئه‌وه هیواى هه‌موو وه‌رزشوانێكى كورده له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى یارى بكات.
* له هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق داوا كراوی؟
-چه‌ند ساڵ جارێك پاڵه‌وانێتى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت به 4بۆ5 یارى كۆتایی پێ دێت پاشان ده‌بێته خزم خزمانێ و واسته و واسته‌كاری هه‌مووى هه‌ر ده‌لێ من هه‌ر چه‌نده بۆ چه‌ند سالێك ده‌بێت هیچ یاریزانێك داوا نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى ده‌شلێت بانگه‌شت كراوم بۆ خۆ هه‌ڵكێشانه.
* به چ گۆڵپارێزێكى جیهانى سه‌رسامیت له نێو یاریگا؟
- یوسف عه‌بدوللا گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر زۆر پێ سه‌رسامم، چونكه له كێش یه‌كده‌گرینه‌وه.
*گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه له یانه‌كانى تر؟
- به‌لێ زۆریش ته‌نانه‌ت له یارییه جیاوازه‌كانیش گرێبه‌ستم بۆ هاتووه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ خزمه‌تى وه‌رزشكارانى ناوه‌خۆ، داواكارم له حكومه‌ت زیاتر چاوی له وه‌رزش بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.