هه‌ولێر له‌ سامه‌رای برده‌وه‌

هه‌ولێر له‌ سامه‌رای برده‌وه‌

له‌ خولى نایابى عێراق
هه‌ولێر له‌ سامه‌رای برده‌وه‌
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێر له‌ سه‌ر یاریگاى سامه‌را به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ هانده‌رانى وه‌رزشیی ڕووبه‌رووى یانه‌ى سامه‌راى خاوه‌ن یاریگا بووه‌، له‌م یارییه‌شدا له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى مام ناوه‌ندیان پێشكه‌ش كرد له‌ یارییه‌ك و ئه‌م گێمه‌ به‌بێ گۆڵ به‌ كۆتایی هات، له‌ گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ نزار مه‌حروسى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ پلانه‌كانى خۆى چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى له‌ ریزى پێكهاته‌ى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ گۆڕانكارى به‌ ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ بكات و توانى كۆنترۆلی یاریگا بكات و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر یاریزانان شێركۆ كه‌ریم و بارزان شێرزاد تۆماریان كردو به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر به‌ سێ خاڵى گرنگ گه‌ڕایه‌وه‌ پایته‌ختى كوردستان و نزارمه‌حروسیش دووه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌ سه‌ر یه‌كى به‌ده‌ستهێنا.
كارزان كانه‌بی

Top