ریال مه‌درید فلاهۆفیتچ ده‌كاته‌ ئامانج

ریال مه‌درید فلاهۆفیتچ ده‌كاته‌ ئامانج

ریال مه‌درید فلاهۆفیتچ ده‌كاته‌ ئامانج
یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى چاوه‌ڕوانى دیارى كردنى چاره‌نووسى هالانده‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كان كه‌ ئه‌م یانه‌ ئیسپانیه‌ش كێبڕكێ یانه‌كانى تر ده‌كات بۆ ئه‌گه‌رى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌، له‌ ئێستادا ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری یانه‌ى دۆسان فلاهۆفیتچ له‌ ئه‌گه‌رى رازی نه‌بوونى هالاندى نه‌رویژی له‌ یانه‌ى دۆرتمۆنده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ گواستنه‌وه‌ى هالاند بۆ یانه‌ى بلانكۆس له‌ سه‌رووی گواستنه‌وه‌كانى زستانه‌یه‌ بۆ ریزى یانه‌كه‌ى ، رۆنامه‌ى ناسیونال ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ یانه‌ى ریال مه‌درید جێگره‌وه‌ى هالاندی به‌ دۆسان دیارى كردوه‌ كه‌ وه‌رزى رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى فیرۆتینیا 21گۆڵى تۆماركردوه‌، له‌ ئه‌گه‌رى له‌ ده‌ستدانى هالاندیش ریال مه‌درید راسته‌وخۆ په‌نا بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵیه‌ ده‌بات، هه‌ رچه‌نده‌ نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیتالییه‌ كه‌ ره‌تكردۆته‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top