تەمەنی گونجاو بۆ چاندنی قژ

تەمەنی گونجاو بۆ چاندنی قژ

باشترین تەمەن بۆ نەشتەرگەریی چاندنی قژ بریتییە لە 18-65 ساڵ، بەڵام پسپۆڕان دەتوانن كە لە هەر تەمەنێكدا ئەنجامی بدەن، بە پشت بەستن بە تەندروستیی كەسەكە و پاش ئەنجامدانی كۆمەڵێك تێستی تایبەت. چاندنی قژ Hair transplantation لە زۆربەی حاڵەتەكاندا بە بەنجی خۆجێیی ئەنجام دەدرێت، بە گواستنەوەی قژ بە ڕەگەوە لە بەشی پشتەوەی سەر بۆ شوێنی مەبەست لە پێستی سەردا، كە دوچاری ڕووتانەوە بووە، پاش نەشتەرگەریی چاندنی قژ بە 2-3 هەفتە، قژەكە هەڵدەورێت، ئینجا لە ماوەی چەند مانگێكدا قژی نوێ گەشەدەكات. لە 60%ی حاڵەتەكاندا گەشەی قژی نوێ لە ماوەی 6-9 مانگدا بە تەواوی جێگیر دەبێت. پاش چاندنی قژ، ئازار لە پێستی سەردا هەستی پێ دەكرێت، كە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، بەڵام لەوانەیە كە چەند ئاڵۆزییەك پاش نەشتەرگەریی چاندنی قژ ڕووبدەن، كە بریتین لە: خوێنبەربوون، هەوكردنی ڕەگی موو بە میكرۆب، كە لەوانەیە هەر لەگەڵ دەستپێكی گەشەكردنەوەی قژی چێدندراودا ڕوو بدات، پەیدابوونی ئاسەوار Scar لە خاڵەكانی چاندنی قژدا، هەندێك جاریش هەڵوەرینی لەناكاوی Shock loss قژی چێندراو كە خۆشبەختانە حاڵەتێكی كاتییە.

 

Top