تێستی كۆڤید19 لە ماڵەوە

تێستی كۆڤید19 لە ماڵەوە

  پسپۆڕانی زانكۆی جۆرج واشنتۆن/ئەمەریكا جەخت دەكەنەوە كە تێستە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر لە ماڵەوە بە كوالیتی بەرزەوە، لە ماوەی كەمتر لە یەك كاتژمێردا ئەنجام ڕادەگەینن، هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە كە دەتوانرێت تێستی كۆڤید19 هاوشێوەی پشكنینی ئاستی شەكری خوێن لە ماڵەوە بە ئاسانی ئەنجام بدرێت، ئاماژە بەوەش كراوە كە تێستی كۆڤید19 لە ماڵەوە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا زۆر پێویست دەبێت، باوترین جۆرەكانی پشكنین لە ماڵەوە، بریتین لە: تێستی خێرای ئەنتی جینەكان Antigen test بە ناوی كویك ڤیو QuickVue، یان ئێڵیوم Ellume، یان بایناكس ناو BinaxNOW كە سامپل، یان (مەسحە) لە ناوپۆشی لووت وەردەگیرێت و، تەنیا پاش15 خولەك ئەنجامەكە وەردەگیرێتەوە. تێستەكانی ئەنتی جین لەگەڵ تێستی گەردیلەیی (مۆلیكیولی) وەكو تێستی PCR یەك ناگرنەوە، چونكە تێستی باشترن بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆس، ئێستا ئامێری تێستی مۆلیكیولیی PCR لە گەلێك وڵاتدا، لە دەرمانخانەكاندا بە نرخێكی هەرزان دەست دەكەوێت.

 

Top