ئایا بەكارهێنانی داوی ددان پێویستە؟

ئایا بەكارهێنانی داوی ددان پێویستە؟

داوی ددان Dental floss كە لە ماددەی نایلۆن، یان پلاستیك دروست دەكرێت، بەكاردێت بۆ پاككردنەوەی نیوان ددانەكان لە پاشماوەی خۆراك و بەكتریا، كە بە تاڵەكانی فڵچەی ددان پاك نابنەوە. ئەگەرچی بەڵگەی زانستی تەواو لەبەردەستدا نییە كە ڕێنمایی بەكارهێنانی داوی ددان بكات بە شێوەیەكی ڕۆژانە بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنیی دەم و ددان، بەڵام كۆمەڵەی ئەمریكیی ددان American dental association جەخت دەكاتەوە، كە بەكارهێنانی داوی ددانی كوالیتی بەرز هاوكات لەگەڵ فڵچەی ددان، كە بە دروستی بەكار بهێنرێت، بەراورد لەگەڵ بەكارهێنانی فڵچەی ددان بە تەنیا، ئەگەری نەخۆشیی پوك و كلۆربوونی ددان كەم دەكاتەوە، دەتوانرێت كە داوی ددان زۆر بە ئاسانی بەكاربهێنرێت بۆ ئەو كەسانەی كە كەلێنیان لە نێوان ددانەكاندا هەیە و، ئەنجامی تەواو دەپێكێت. بەكارهێنانی داوی ددان بە شێوەیەكی نادروست لەوانەیە كە زیان بەپوك بگەیەنێت، بە شێوەی برینداربوونی پوك، هەروەها بەكارهێنانی داوی ددان هەرگیز بە پلەی یەكەم نایەت بۆ پاكڕاگرتنی دەم و ددان، بەڵكو دەتوانرێت كە ببێتە بەشێك لە كۆی هەنگاوەكانی دیكەی پاكوخاوێنیی دەم.

 

Top