ئافره‌تانى هه‌ولێر گرفتى داراییان هه‌یه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر گرفتى داراییان هه‌یه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر گرفتى داراییان هه‌یه‌
یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر تاكه‌ یانه‌ى تایبه‌ت به‌ كچانى شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام به‌شدارن له‌ چاڵاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان و خول و پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانى سه‌رئاستى كوردستان و عێراق، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ زۆرترین تیپ له‌ یانه‌كه‌ بوونى هه‌بێت و به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جۆراوجۆر بكه‌ن، به‌ڵام گرفتى دارایى رێگرى له‌ یانه‌كه‌ ده‌كات بۆ به‌رده‌وامی به‌شداری كردن له‌ خوله‌كان، له‌م باره‌شه‌وه‌ رازاو كه‌ریم سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تیپه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، ئێستاش تیپى فوتساڵى یانه‌كه‌مان به‌ ستافێكى راهێنه‌رى نوێی خه‌ریكى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ خولى نایابى كوردستان، ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م تیپه‌كانمان بتوانن به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جۆراوجۆره‌كان بكه‌ن، زۆربه‌ى تیپه‌كانیشمان هه‌یه‌ له‌ یانه‌ی ئافره‌تانى هه‌ولێر، له‌ باره‌ى گرفتى تیپه‌كه‌ش گوتى" تاكه‌ گرفتى ئێمه‌ نه‌بوونى تواناى دارایى پێویسته‌ بۆ یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر دارایى پێویستمان له‌ به‌رده‌ست بێ ده‌توانین تیپى زیاتریش دروست بكه‌ین و به‌رده‌وامبین له‌ پێشكه‌وتنى یاریزانان و تیپه‌كانمان، هیوادارم ئاورێك له‌ یانه‌كه‌مان بدرێته‌وه‌ .
كارزان كانه‌بی

Top