پێكان خه‌ونى میران كه‌ریمی له بار برد
پێكان خه‌ونى میران كه‌ریمی له بار برد
زۆرن ئه‌و لاوه كوردانه‌ى كه ماوه‌یه‌كى زۆر له ریزه‌كانى یانه‌كانى كوردستان له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یارییان كردوه و ئێستاش روویان له خوله‌كانى ئه‌وروپا كردوه، میران كه‌ریم یاریزانى پێشووى یانه‌كانى هه‌ولێر و برایه‌تى وپێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر گۆڵكارى یانه‌كانى كوردستان بووه و ماوه‌یه‌كى زۆر هێرشبه‌رێكى ترسناك بووه له خوله‌كانى كوردستان ، چه‌ند سالێكه چۆته وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیا و یارى له‌و ووڵاته ده‌كات،به‌ڵام پێكانێك خه‌ونى میرانى له بارد، له‌م باره‌شه‌وه میران كه‌ریم له وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانیاوه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: گرێبه‌ستم هه‌بوو له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى پله سێ ئه‌ڵمانیا به ناوى (wubatall) یه‌كێك له یانه باشه‌كانى شارى دوسیلدۆرف، به‌ڵام له ناكاو تووشى پێكانێكى قورس بووم له ئه‌ژنۆم و ماوه‌ى زیاتر له سێ مانگه مه‌شقی به‌رده‌وام ده‌كه‌م له‌لایه‌ن پزیشكى تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى چاك ببمه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانم به ته‌واوى چاك ببمه‌وه و پزیشكی تایبه‌ت بڕیار له گه‌ڕانه‌وه‌م نه‌دات، چونكه پێكانه‌كه‌م قورسه ره‌نگه بیر له‌وه بكه‌مه‌وه روو له كاری راهێنه‌ری بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بچمه نێو دونیاى راهێنه‌رایه‌تى بتوانم له‌م رێگایه‌وه خزمه‌ت به وه‌رزش بكه‌م.
كارزان كانه‌بی