باشترین كاتەكان بۆ خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی ئاو سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەمەبەستی ئەوەی كە سوودە تەندروستییەكانی بپێكێت، پسپۆڕان بە شێوەیەكی بەگشتی ڕێنمایی ئەوە دەكەن كە ئاو بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە، بەڵام لە كاتە گونحاوەكاندا، بۆنموونە: بەیانیان ڕاستەوخۆ پاش لەخەوهەڵسان بە بڕی دوو پەرداخی 250 میللیلیتری پێش ژەمە سەرەكییەكان بە بڕی یەك پەرداخ ئاو بخورێتەوە، پێش و پاش ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی و لەكاتی مەشقی وەرزشیدا بە بڕی كەم، پێش وەرگرتنی دووش بەتایبەتی دوشی ئاوی گەرم، لەكاتی زیاد ئارەقەكردن و ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی بە بڕی 1-2 پەرداخ، لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، پێش نووستن بە بڕی 1-2 پەرداخ خواردنەوەی ئاو سوودی تەندروستیی باشی هەیە. كە ئاو لەكاتی گونجاودا دەخورێتەوە، ئەوا هەنگاوێكی گرنگە بۆ خۆپاراستن لە چەند حاڵەت و نەخۆشییەك وەك: ڕێگرتن لە ئەگەری ئازاری گەدە، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن IBS، خۆپاراستن لە وشكبوون و هەوكردنی دەم، كەمكردنەوەی ئەگەری كۆبوونەوەی گاز لە ڕیخۆڵەدا، كەمكردنەوەی ئەگەری قەبزی، سووككردنی هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، هەروەها خواردنەوەی ئاو پێش نووستن بە ماوەیەكی كورت، گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك.