خەوزڕان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات

خەوزڕان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات

خەوزڕان Insomnia جۆرێكە لە كەمخەوی، كە بریتییە لە گرفت لە چوونە خەوەوە، گرفت لە بەردەوامبووم لە خەو، یان هەردووكیان. كەسی تووشبوو بە خەوزڕان پاش لەخەوهەڵسان، هەست بە بێهێزی و ماندووبوون و بێ وزەیی دەكات. خەوزڕان گرفتی تەندروستی پەیدا دەكات، بۆنموونە: تێكچوونی میتابۆلیزم، زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنەكانی سترێس Stress hormones وەكو كۆرتیزۆل Cortisol كە هۆكارە بۆ پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین و بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، ئەمەش هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو. لە لایەكی دیكەوە، هۆرمۆنەكانی سترێس دەبنە ئەگەری زیادبوونی ئارەزووی خواردن بۆ خۆراكی كاربۆهیدراتی و شیرینی و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، ئەمەش هۆكارێكی زەقە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و، تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، پێویستە ئەمەش بزانرێت كە خەوزڕان ئەگەر چارەسەر نەكرێت، ئەوا ئەڵقەیەكی نەپچڕاو دروست دەكات، واتە خەوزڕان دەبێتە هۆی خەوزڕانی هەمیشەیی، چونكە كەمخەوی دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی لێپتین Leptin كە بە هۆرمۆنی هەستكردن بە تێربوون ناوزەد دەكرێت، ئەمەش پێویستیی لەش بە كاربۆهیدرات زیاد دەكات، هەروەها كرداری میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز تێك دەدات و، ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاتر دەكات.

 

Top