شوێنەوارناسان مۆمیاییەكی 1200 ساڵیان لە پێرۆ دۆزیەوە

شوێنەوارناسان مۆمیاییەكی 1200 ساڵیان لە پێرۆ دۆزیەوە

 

 

 

شوێنەوارناسان کە لە شاری لیمای پایتەختی پێرۆ و دەوروبەری کاردەکەن، مرۆڤێکی مۆمیاییان دۆزییەوە، کە وا بیردەکرێتەوە تەمەنی لە نێوان 800 بۆ 1200 ساڵ بێت.

شوێنەوارناسان لەو باوەڕەدان کە جەستەی مۆمیاییکراو هی پیاوێکی تەمەن 18 تا 22 ساڵ بووە کە دەموچاوی بە دەستەكانی خۆی داپۆشیوە.

ئەو مۆمیاییە كە بە تەناف پێچراوە لە ٢٤ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی لیما لە ژوورێکی درێژی ٣ مەتریی و بە قوڵایی ١.٤ مەتر دۆزرایەوە.

شوێنەوارناس پیتەر وەن دالین، کە بەرپرسی هەڵکەندنی شوێنەواری کۆنی کاجامارکیلایە کە تەرمی مۆمیایی لێ دۆزراوەتەوە بە دۆزینەوەی "نامۆ و بێهاوتای" ناودەبرێت.

بە وتەی توێژەرانی زانکۆی سان مارکۆس، لە تەنیشت مەزاری مرۆڤی مۆمیاییکراو، شوێنەواری بەرازێک و ئاژەڵێکی دیکە هەیە کە وەک سەگ دەردەکەوێت، دۆزراوەتەوە 

وەن دالین گوتی: کاجامارکیلا لە كۆندا شارێک ناوەندێکی بازرگانی شارستانی بووە، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی لە نێوان 10 هەزار بۆ 20 هەزار بووە، ئەو شارە دەوروبەری ٢٠٠ ساڵ پێش زایینی دروست کراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top