بۆچی كەمتر خواردن باشترە؟

بۆچی كەمتر خواردن باشترە؟

گەلێك لێكۆڵینەوە ئەوەیان ڕوون كردووەتەوە كە كەم خواردن، یان كەمكردنەوەی كالۆری لە خۆراكەوە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ باشتركردنی كوالێتی ژیان و زیاتر ژیان. كەمكردنەوەی تەنیا 30-40% كالۆری ڕۆژانە ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی كورتبوونی كۆتایی جینەكان Epigenetic drift، كە هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكان و كەمكردنەوەی ماوەی ژیان Lifespan. لە لایەكی دیكەوە، كەمكردنەوەی وزەی ڕۆژانەی وەرگیراو لە خۆراك هانی سستكردنەوەی كرداری میتابۆلیزم دەدات، ئەمەش هاندەرە بۆ زیاتر ژیان، كەم خواردن ڕۆڵی هەیە بۆ: كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و پاراستنی چالاكی و گەنجێتی، ڕێكخستنەوەی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، ڕێگرتن لە كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش بە درێژایی ڕۆژ، بەهێزكردنی توانای بەرگەگرتن و ئەنجامدانی كار و چالاكیی بەدەنی، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكان، باشتركردنی تواناكان و فرمانەكانی مێشك، بەتایبەتی توانا هزرییەكان Cognitive abilities و باشتركردنی تواناكانی فێربوون و بیرهاتنەوە.

Top