یانه‌ى سۆران گۆڕانكارى ده‌كات

یانه‌ى سۆران گۆڕانكارى ده‌كات

یانه‌ى سۆران گۆڕانكارى ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سۆران ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌شداره‌ و ئاستى وه‌كو پێویست نییه‌، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش به‌ نیازی ئه‌نجامدانى گۆڕانكارین بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ بچێته‌ قۆناغێكى تازه‌ وه‌ له‌ دواى به‌رێوه‌چوونى حه‌وت گه‌ڕ له‌ یارییه‌كانیش به‌هۆى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى مسته‌فائه‌فخمی راهێنه‌رى ئێرانى یانه‌ى سۆران ده‌ستى له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌، ئێستا كارگێڕى یانه‌كه‌ بڕیارى گۆڕانكارى داوه‌ بۆ رێكسختنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ فه‌رمان ئیسماعیل ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: گرفتى تیپه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ هێنانى راهێنه‌ران سه‌ركه‌وتوو نه‌بووینه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانانه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو پێویست نین به‌ تایبه‌تى له‌هێلى ناوه‌ڕاست و هێرشبه‌رى، له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش گوتى" راهێنه‌رى نوێ ده‌هێنین بۆ یانه‌ى سۆران، جگه‌ له‌وه‌ش گۆڕانكارى له‌ زۆربه‌ى تیپه‌كه‌ ده‌كرێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین تاكو ماوه‌ى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ده‌كرێته‌وه‌، ده‌مانه‌وێ سۆران به‌ شێوازى باشتر ده‌ربكه‌وێت له‌ یارییه‌كانى داهاتوو، چاویشمان له‌وه‌یه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌ولێك بده‌ین بۆ یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ئاست و ئه‌نجامان له‌ یارییه‌كانى داهاتوو باشترى بكه‌ین و هه‌رچى گرفتمان هه‌یه‌ چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ بدۆزینه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top