ئافره‌تانى دهۆك گرفتى گه‌وره‌یان هه‌یه
ئافره‌تانى دهۆك گرفتى گه‌وره‌یان هه‌یه
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی ئافره‌تانى دهۆك به‌رده‌وامن له سه‌ر زیاد كردنى تیپه‌كانى یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى تاكه یانه‌ى ئافره‌تانى شاره‌كه‌یان بن له كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین یاریزانان له سه‌رجه‌م یارییه جیاوازه‌كان، ئافره‌تانى دهۆك پاڕ ساڵ پاڵه‌وانى فوتساڵى نایابى كوردستان بوو ئه‌مساڵ هه‌وڵ بۆ یارییه‌كانى تریش ده‌دات له‌م باره‌شه‌وه چریسك یونس سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی ئافره‌تانى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێمه به‌رده‌وامین له خزمه‌ت كردن به وه‌رزشیی شاره‌كه‌مان و به‌رده‌وامیش تیپى تر له یانه‌كه‌مان زیاد ده‌كه‌ین، ئێستا تیپى باله و تۆپى سه‌رمێز وتۆپى سه‌رزه‌وی زیاد كردوه، به‌رنامه‌ى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه ته‌مه‌ن بچووكه‌كان دروست بكه‌ین بۆ یانه‌كه، چونكه كچه یاریزان كه‌مه له شاره‌كه‌مان، بۆیه له سه‌ر ئێمه پێویسته بناغه دروست بكه‌ین و بۆ فوتساڵیش ئه‌مساڵیش ڕكابه‌ر بین، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى" گرفتى دارایمان هه‌یه، هه‌ر چه‌نده گرێبه‌ست و مووچه‌م بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان كردوه، چونكه له خولى فوتساڵى عێراقیش به‌شدار ده‌بین مه‌رسوفمان زۆره له گشت روویه‌ك تیپ پاره‌ى پێویسته، له ئێستدا یه‌ك دینار له یانه‌كه‌مان نییه، تاكو ئێستاش گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌بووه باره‌گا و گۆڕه‌پانمان و پاسمان نییه وه‌كو یانه و گرفتى گه‌وره‌مان هه‌یه،به‌ڵام پشتمان داوه‌ته به‌رى به‌رده‌وام ده‌بین، هیچمان نییه به‌ڵام مرۆڤی ئه‌كادیمی زۆر ماندوو نه‌ناسمان هه‌یه له یانه‌كه كه هه‌مووى خۆبه‌خشن و ئه‌وان بوونه‌ته خاوه‌ن یانه‌كه و به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین سه‌رى شاره‌كه‌مان به‌رز بكه‌ینه‌وه كه له كاتێكدا هیچ پشتگیرییه‌كى ماددیمان نییه.
كارزان كانه‌بی