ئاریان ڤیدیۆ كلیپی(بۆ دایكم)ی بڵاوكردەوە
گۆرانیبێژی دیاری كورد(ئاریان كەریم) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .
گۆرانی (بۆ دایكم) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی ئاریانە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوبوویەوە, (زانا ئەحمەد قادر) تێكست و مێلۆدی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووەو (شادمیر نامۆ) كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی