سه‌فین مه‌نسور ئاستى هه‌ولێر ڕۆژ به‌ ڕۆژ باشتر ده‌بێ

سه‌فین مه‌نسور ئاستى هه‌ولێر ڕۆژ به‌ ڕۆژ باشتر ده‌بێ

سه‌فین مه‌نسور ئاستى هه‌ولێر ڕۆژ به‌ ڕۆژ باشتر ده‌بێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر ئه‌مساڵ پشتى به‌ كۆمه‌لێك یاریزانى لاوى یانه‌كانى ناوشارى هه‌ولێر به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌م یاریزانه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنن، یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ هێرشبه‌رى پێشووى یانه‌ى برایه‌تى سه‌فین مه‌نسوره‌ كه‌ ئه‌مساڵ به‌ درێسى هه‌ولێر شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش ده‌كات له‌ باره‌ى ئاستى یانه‌كه‌ش سه‌فین مه‌نسور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى یانه‌ى هه‌ولێر ڕۆژ له‌ داوى ڕۆژ باشتر ده‌بێ، هیوام وایه‌ له‌ كۆتایی خول له‌ ریزبه‌ندییه‌كانى پێشه‌وه‌ بین، له‌ باره‌ى كێشه‌ى تیپه‌كه‌ گوتى" كێشه‌ى هه‌ولێر ئه‌مساڵ زۆر بێ شانس بووه‌ ئه‌دایه‌كى باش پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام شانس یاوه‌رمان نه‌بووه‌ و خاڵى له‌ ده‌ستداوه‌، گوتیشى" ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ دووباره‌ بگه‌رێنه‌وه‌ خولى یانه‌كانى ئاسیا و گوتیشی" یارى كردن له‌ خولى عێراق تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زه‌حمه‌ته‌، خولى عێراق ماندوو بوونى زۆرى ده‌وێ یاریگاكانى زۆر له‌ یاریگامانى كوردستان ماندوو تر ده‌بی، هه‌روه‌ها خولی عێراقی یاریزانێكى زۆر مه‌هاری نه‌بی شوێنت نابێته‌وه‌، چونكه‌ تاكۆتایی یارى هه‌ر له‌ 35مه‌تر یارى ده‌كه‌ن واتا یارى كردن داخراوتره‌ له‌خولى كوردستان، له‌باره‌ى ئه‌نجامى یانه‌ى هه‌ولێریش له‌ یارییه‌كانى داهاتوو گوتیشى " چونكه‌ راهێنه‌ره‌كه‌مان تازه‌یه‌ به‌ بڕواى من له‌ یارییه‌كانى داهاتوو ئه‌نجامان باشتر ده‌بێ، گوتیشى" له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر خه‌ونى گه‌وره‌م هه‌یه‌ ده‌مه‌وێ ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی

Top