هه‌موو هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى یاریكردنم
شووشه جومعه یاریزانى فوتساڵى یانه‌ى وه‌رزشیی رانیه
هه‌موو هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى یاریكردنم
تیپى فوتساڵى فێرگه‌كانى یانه‌ى وه‌رزشیی رانیه یه‌كێك له‌م تیپانه‌ى كه ساڵانه چه‌ندین كچه یاریزانى به‌توانا دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى راپه‌رین و به‌تایبه‌ت سه‌نته‌رى قه‌زاى رانیه، كه راهێنه‌ره خۆبه‌خشه‌كانى گرنگى ته‌واو به یارییه‌كانى وه‌رزشى تۆپى پێێ ده‌ده‌ن له تیپه‌كه ، فوستاڵیش یه‌كێك له‌م تیپانه‌یه كه‌وا هه‌رده‌م خزمه‌ت كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كچانى سنوره‌كه كێبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له هه‌ردوو خولى فوتساڵى كوردستان، شوشه جومعه هه‌ر چه‌نده ئه‌م یاریزانه خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ دوارۆژى خۆى ده‌یه‌وێت داهاتووى پرشنگدار بكات له رێگه‌ى وه‌رزشیه‌كه‌ى، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2000ى گوندى كه‌لكان له بناری كۆسره‌ت ئێستا دانیشتووى چوار قورنه‌یه و یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌یه ئه‌مساڵیش خه‌ونى ئه‌وه‌ى هه‌یه له نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بتوانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*چون بوو هاتیته نێو ژیانى وه‌رزشیى؟
- بێگومان مرۆڤــ هه‌ر له‌و كاته‌ى خۆى ده‌ناسێت حه‌ز و خولیاییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات تۆ به دوایی ئه‌و حه‌ز و خولیایه‌ت بكه‌ویت، بۆیه وه‌رزش و یارى تۆپی پێى حه‌زێكى منداڵیم بوو.
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كه‌ى قورست هه‌ڵبژاردوه كه ئه‌ویش تۆپى پێیه؟
- هیچ قورسییه‌ك له یارى تۆپى پێدا نابینم وه‌كو خۆم، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر تۆ حه‌ز و خولیات بۆ هه‌ر شتێك هه‌بێت قورسیی مه‌حال بوون بوونى نییه.
*قوتابی په‌یمانگاى بیرت له دورست كردنى تیپێكى كچان نه‌كردۆته‌وه له چوارچێوه‌ى كاره‌كه‌ت؟
-له ئێستادا هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نییه، چونكه شاره‌زاییه‌كى ئه‌وتۆم نییه تاوه‌كو به‌رپرسیاریه‌تى تیپ بگرمه ئه‌ستۆ، ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ دواى ته‌واوكردنى په‌یمانگا جێ به‌جێ ده‌كه‌م.
* ئاستى یارى فوتسال و تۆپى پێى چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
- ئاستى یارى تۆپى پێى كچان ده‌توانم بلێم هیچ پێشكه‌وتنێكى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه به‌وه‌ى ئێستا ئێمه‌ى كچان هه‌ر له چوارچێوه‌ى تیپێكى یاریگاى فوتساڵدا ده‌بینینه‌وه، وه هیچ هه‌ولێك نییه به‌وه‌ى تیپێكى 11یاریزانى دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كچه یاریزانى زۆر باش و لێهاتوو له كوردستان هه‌یه.
* پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتسال و تۆپى پێى ئاستى به‌رز بێته‌وه؟
- هه‌وڵ بدرێت له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه له قوتابخانه‌كان وانه‌ى وه‌رزش و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به‌هره‌ى تۆپى پێیان تێدایه گرنگیان پێ بدرێت، دواتر كردنه‌وه‌ى یاریگا و شوێنى شیاو بۆ وه‌رزشیى كچان له رووى بینایه‌وه، ناردنه ده‌ره‌وه‌ى راهێنه‌ران و تیپه‌كانى كچان بۆ خول و پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه و خولى پێشكه‌وتوو.
* به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-هه‌موو هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى یاریكردنم و شاره‌زایم له یارى تۆپی پێدا و یاسا و رێساكانى ئه‌و یارییه، له هه‌مان كاتدا به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ده‌وروبه‌ر تا بۆم ببێـه پاڵپشته‌یه‌كى باش بۆ داهاتووم.
* هیواو ئاوات وه‌كو یاریزانێك؟
- له داهاتوودا ببمه یاریزانێكى ئاست به‌رز و دیار له سه‌ر ئاستى كوردستان و ناوچه‌كه‌مان.
* بۆچى كچان به شێوه‌یه‌كى به‌ربلاو روو له یاریگاكان ناكه‌ن بۆ وه‌رزش كردن؟
- به‌داخه‌وه زۆرێك له كچان حه‌زی زۆریان هه‌یه بۆ وه‌رزش و به گشتى یارى تۆپى پێى، به‌ڵام به‌داخه‌وه تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به جۆرێك سه‌رگه‌ردانى كردوون به‌رنامه‌ى ژیانى رۆژانه‌شی لێ تێك داون ناتوانن زاڵ بن و به‌دواى حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان بكه‌ون.
* داوكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌تى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
- پێشنیارم بۆ به‌رپرسانى وه‌رزشیی ئه‌وه كه هه‌وڵ بده‌ن به هێنانه پێشه‌وه‌ى راهێ،ه‌رانى ئه‌كادیمی و پسپۆڕ بۆ ئه‌وه‌ى داهاتووى وه‌رزشیی كوردستان پرشنگدار بێت.
*كۆمه‌ڵگه رێگره له وه‌رزشیی ئافره‌تان؟
- پێم وایه كچان به گشتى و به‌تایبه‌تیش قه‌زا و نایه‌كان زیاتر له‌و ووشه‌یه ده‌ترسین كه دلێن وتیار و وترا، واته قسه و قسه‌لۆكی ناو كۆمه‌ڵگه به گشتى دواتریش رێگری خانه‌واده‌كان ئه‌ویش له ترسێك كه له دڵى زۆرێك له دایك و باوكه‌كان دا هه‌یه.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-سوپاس بۆ خانه‌واده‌كه‌م كه پاڵپشتى گه‌وره‌ن بۆمن، بۆهه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ره‌كانم له فێرگه‌ى رانیه ، سوپاسى هاورێیه‌كانم ده‌كه‌ن كه پاڵپشتم بووینه سوپاس بۆ مامۆستایانى په‌یمانگا ماندوون له‌گه‌ڵمان ،زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى كه بۆ وه‌رزشكاران ئه‌نجامى ده‌دات به‌بێ جیاوازی.