ئافره‌تانى هه‌ولێر خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌
تیپى تۆپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ ستافی راهێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانى تازه‌ى هێناوه‌ بۆ یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی ئافره‌تانى هه‌ولێر جارێكى تر په‌ناى بۆ راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ مه‌زن محه‌ممه‌د برده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ بباته‌ قۆناغێكى باشتر، له‌م باره‌شه‌وه‌ مه‌زن محه‌ممه‌د راهێنه‌رى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌لێ ئێمه‌ به‌ پێى رێكه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌ستن له‌ نێوان هه‌ردوو مان گه‌ڕاینه‌وه‌ یانه‌كه‌، وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌رانیش یه‌ك یاریزانمان هێناوه‌ بێریڤان جه‌لال كه‌ پێشووتریش لاى خۆمان بووه‌، گوتیشى" به‌رنامه‌یه‌كى باشمان داناوه‌ بۆ تیپه‌ و له‌ مه‌شقه‌كان به‌رده‌وامین، له‌ باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى" هیچ گرفتێكمان نییه‌ سوپاس بۆ سه‌رۆكى یانه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتیارى تیپ بۆ هاوكارییان و پشت به‌و یاریزانانه‌ى خۆمان ده‌به‌ستین و ده‌بینه‌ تیپێكى ژماره‌ له‌ خولى نایابى فوتساڵى كوردستان، به‌ نیازی ئه‌وه‌شین یه‌ك یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئێرانى بهێنین بۆ ریزى تیپه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی

Top