نیاز محه‌ممه‌د له‌ شورته‌ زۆر ئاسوده‌م

نیاز محه‌ممه‌د له‌ شورته‌ زۆر ئاسوده‌م

نیاز محه‌ممه‌د له‌ شورته‌ زۆر ئاسوده‌م
یانه‌كانى ناوه‌ڕاستى و باشورى عێراق زۆربه‌ى كات به‌ر له‌ ده‌ست پێكى خوله‌كانى عێراقی چاویان له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌ كوردانه‌یه‌ كه‌ ئاستى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ گرێبه‌ستى شایسته‌ بیانگوازنه‌وه‌ ریزى یانه‌كانیان، نیاز محه‌ممه‌د یاریزانى پێشووى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌مساڵ به‌ گرێبه‌ستێك چۆته‌ ریزى یانه‌ى شورته‌ى شارى به‌غداد له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزو پێشه‌نگى یانه‌كانى عێراقیان گرتوه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ نیاز محه‌ممه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌ زۆر ئاسوده‌م له‌ یانه‌ى شورته‌ ده‌توانم بلێم ئێستا له‌ باشترین كاته‌كانى ژیانى وه‌رزشیم ده‌ژیم له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته‌، وه‌ خه‌ونم له‌ ئیسَتادا به‌ ده‌ستهێنانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقه‌ له‌م یانه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش خه‌ونى من ئه‌وه‌یه‌ به‌ درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارى بكه‌م و یه‌كێك بم له‌ یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی، له‌باره‌ى هانده‌رانى یانه‌ى شورته‌ش گوتى" زۆر پاڵپشتمن له‌ ژیانى وه‌رزشیم هانده‌رانى وا به‌ جۆش و خرۆشم نه‌بینیوه‌ له‌ هاندانى یانه‌كه‌ ناوه‌ستن، له‌ باره‌ى خۆشى كه‌ یاریزانێكى كورده‌ له‌ ناو پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌ گوتى " تاكو ئێستا هیچ ووشه‌یه‌كى ره‌گه‌ز په‌رستیم له‌ دژی من به‌كار نه‌هاتووه‌ وه‌كو یاریزانێكى كورد به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش زیاتر رێزم ده‌گرن، منیش ده‌مه‌وێ له‌ یارییه‌كانى داهاتوو به‌رده‌وام ببمه‌ جێگاى متمانه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌ران و رۆژ به‌ رۆ ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م و هیچ گرفتێكیشم نییه‌ له‌ یانه‌ى شورته‌ و هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ بۆ ئه‌و یانه‌یه‌.
كارزان كانه‌بی

Top