كاریگەریی درێژمەودای كۆڤید19 لەوانەیە تا یەك ساڵ درێژە بكێشێت

كاریگەریی درێژمەودای كۆڤید19 لەوانەیە تا یەك ساڵ درێژە بكێشێت

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان، هەندێك كەسی تووشبوو بە كۆڤید19 پاش چاكبوونەوە لەوانەیە كە بۆ ماوەی یەك ساڵ، یان زیاتر دوچاری چەند نیشانەیەكی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە، بەم حاڵەتەش دەگوترێت كۆڤیدی درێژمەودا Long covid یان حاڵەتی پاش كۆڤید Post covid-19. گرنگترین نیشانەكانی حاڵەتی پاش كۆڤید بریتین لە: گرفتی هزری بە شێوەی لەبیرچوونەوە و گرفت لە تەركیز، خەوزڕان، هەستكردن بە ماندووبوون، هەناسەتەنگی، سینگ ئێشە و هەستكردن بە توندبوونی سینگ، دڵەكوتێ، سەرسووڕان، ئازاری جومگە، خەمۆكی و پەستی، ویزە و ئازاری گوێ، سكچوون، ئازاری گەدە، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، گۆڕان لە هەستی بۆن و چێژكردندا، هەروەها پەیدابوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست، ئەم نیشانانەی كۆڤیدی درێژمەودا كاریگەریی بەرچاو دەكەنە سەر ژیانی ڕۆژانەی تووشبووان، تا ئێستا هۆكاری بەردەوامبوونی ئەم نیشانانەپاش تووشبوون بە كۆڤید 19 بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام لەوانەیە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە ئەگەری گۆڕان لە سیستمی بەرگریی لەشدا، كە دەرەنجام ئەم نیشانانە بەردەوام بن، هەروەها كۆڤید19 هۆكارە بۆ ڕوودانی هەوكردن Inflammation لەناو شانەكانی مێشكدا، كە دەبێتە نەخۆشیی دووەم و هۆكارە بۆ گرفت و تێكدانی ڕاستەوخۆی كۆئەندامی دەمار.

 

Top