پاكسلۆڤید. دەرمانێكی نوێی فایزەر دژی كۆرۆنا

پاكسلۆڤید. دەرمانێكی نوێی فایزەر دژی  كۆرۆنا

كۆمپانیای فایزەر سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 2021 جەختی لەوە كردەوە كە دەنكۆڵەی پاكسلۆڤید Paxlovid یان PF-07321332 كە لەگەڵ دەنكۆڵەی ڕایتۆنەڤیر Ritonavir كە دەرمانێكی پێشووی دژەڤایرۆسە بە ڕێگای دەم بەكاردێت، لە توندیی كۆڤید19 كەم دەكاتەوە و ئەگەری خەواندن لە نەخۆشخانە و ئەگەری مردن لە تووشبوواندا تا ڕێژەی 89% كەم دەكاتەوە. فایزەر ئاماژەی بەوەش كردووە كە دەرمانەكە بەم زووانە ڕەزامەندیی فەرمیی بەكارهێنانی بەرفراوان لە لایەن بەرێوەبەرایەتیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی FDA وەردەگرێت. میكانیزمی كاركردنی دەرمانی پاكسلۆڤید بریتییە لە كپكردنی ئەنزیمی پرۆتیێز Protease كە بۆ دابەشبوون و گەشەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە، لەوانەیە كە دەرمانی پاكسلۆڤید بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆڤید19 سەركەوتوو بێت، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی كۆمپانیای فایزەر سەبارەت بە دەرمانی پاكسلۆڤید دەری دەخەن كە ئەم دەرمانە لە دەرمانی مۆلنوپیراڤیر Molnpiravir ی كۆمپانیای مێرك Merck كاریگەرتر دەبێت یان نا. دەنكۆڵەی پاكسلۆڤید بە ژەم سێ دەنك ڕۆژانە دوو جار بەكاردێت، واباشتر و كاریگەرترە كە دەرمانی پاكسلۆڤید بە زووترین كات پاش تووشبوون بە كۆڤید19 بەكار بهێنرێت.

Top