درێژترین پرد لە ھەرێمی کوردستان لەسەر زێی گەورە دروستكرا

درێژترین پرد لە ھەرێمی کوردستان لەسەر زێی گەورە دروستكرا


Fلە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری ھەولێر و جێگری پارێزگاری دھۆك درێژترین پردی ھەرێمی کوردستان لەسەر زێی گەورە کرایەوە.
سەبارەت بەم پرۆژە گرنگ و ستراتیژییە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاویکردۆتەوە کە درێژی پردەكە(928)مەترە و لە دووسایدی چوون و هاتن پێكهاتووە کە پانی هەر سایدێكی(15)مەترە كە بەبڕی زیاتر(43)ملیار دینار تەواوكراوە.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە پردەكە ماوەی رێگاكەی كەمكردۆتەوە بەشێوەیەك كە ڕێگای دوو کاتژمێر بۆتە یەك كاتژمێرو 20 خولەك كە ئەمەش سوودێكی زۆر بە بواری هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.

Top