ژەمی سێیەمی كۆڤید بۆ كێ پێویستە؟

ژەمی سێیەمی  كۆڤید بۆ كێ پێویستە؟

سەنتەری ئەمریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان، وەرگرتنی ژەمی سێیەم، یان ژەمی چالاككەرەوەی Booster shot ڤاكسینی فایزەر لە ئێستادا رێنمایی دەكات بۆ هەندێك كەس، بە مەرجێك شەش مانگ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاكسیندا تێپەڕ بووبێت، ئەم كەسانە بریتین لە: كەسانی تەمەن 65 ساڵ و بەسەرەوە، كەسانی تەمەن 50-64 ساڵ كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، كەسانی تەمەن 18 ساڵ و بەسەرەوە ئەوانەی لە بەشی چاودێریی تەندروستیی درێژمەودا كاردەكەن، كەسانی تەمەن 18 ساڵ و بەسەرەوە ئەوانەی كە نەخۆشیی تایبەتیان هەیە، كە سیستمی بەرگریی لەشیان لاواز دەكات، كەسانی تەمەن 18 ساڵ و بەسەرەوە كە لە شوێنی ریسكی زۆری كۆرۆنا كاردەكەن، كەسانی تەمەن 18 ساڵ و بەسەرەوە كە لە شوێنی ریسكی بەرزی تووشبوون بە كۆڤید19 دەژین. لە لایەكی دیكەوە، ئەو كەسانەی پیشەی تایبەتیان هەیە، یان لە شوێنی تایبەتدا كاردەكەن كە ریسكی توشبوونیان بە كۆڤید19 بەرزە، ئەوا پێویستە كە ژەمی سێیەمی ڤاكسینی كۆڤید وەربگرن، كە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە: كارمەندانی هێڵی یەكەمی تەندروستی، كارمەندانی ئاگركوژاندنەوە، پۆلیس، مامۆستای قوتابخانە، ئەو كەسانەی لە چێشتخانە و كشتوكاڵ و كارگەكاندا كار دەكەن، كارمەندانی فرۆشتنی خۆراك.

 

Top