ئایا سەفەر بە فڕۆكە مەترسیی تەندروستیی هەیە؟

ئایا سەفەر بە فڕۆكە مەترسیی تەندروستیی هەیە؟

  دوور لە كارەسات، سەفەركردن بە فڕۆكە بۆ كەسێكی تەندروست هیچ مەترسییەكی نییە، لە بەرزاییدا رێژەی گازی ئۆكسجین لە هەوادا كەم دەبێتەوە و پەستانی هەواش دادەبەزێت، ئەم گۆڕانانە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر كەسانی تووشبوو بە هەناسەتەنگی، لەبەر پەككەوتنی دڵ لەگەڵ تووشبووانی رەبو. سەفەر بە فڕۆكە لە هەندێك كەسدا لەوانەیە كە ببێتە هۆی هێڵنج، یان هەندێك جار رشانەوە، كە بە دەردی سەفەر Travel sickness ناسراوە، هاوكات لەگەڵ ناڕەحەتی لە گوێچكەكاندا لەبەر گۆڕانی پەستانی ئەتمۆسفیر. هۆكارە هاندەرەكان بۆ هێڵنج و رشانەو لەكاتی سەفەر بە فڕۆكە بریتین لە: خواردنەوەی شلەمەنییە گازدارەكانی وەكو كۆلا و بیبسی، ترس و پەستی لە سەفەر بە فڕۆكە، هەروەها جگەرەكێشان و ئەلكهول. هەندێك كەس پێویستییان بە چاودێریی تەندروستی تایبەت هەیە لەكاتی سەفەركردن بە فڕۆكە، وەك كەسانی بەساڵاچوو، نەخۆشانی شەكرە، نەخۆشانی پەركەم، تووشبووان بە نەخۆشییە گوازراوەكان و هەوكردنی جومگەكان، ئەوانەی قاچیان لەپاش شكان هەڵبەستراوەتەوە، تووشبووانی نەخۆشیی دڵ لەگەڵ ئەوانەی كە تازە نەشتەرگەریی دڵ یان سكیان بۆ كراوە، هەروەها ئافرەتانی دووگیان پاش هەفتەی 35 ی دووگیانی.

Top