زیادخواردنی شیرینی هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە

زیادخواردنی شیرینی هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە

ئەمە سەلمێنراوە كە زیادخواردنی شەكر بەتایبەتی شەكری فركتۆز كە لە ناو شلەمەنییە كاربۆنكراوەكان، یان سۆدا هەیە، هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و زیادبوونی بەرگریی خانەكانی لەش بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین Insulin resistance كە لە گلاندی پەنكریاسەوە دەردەرێتە ناو خوێن، واتە شەكر بە دروستی ناچێتە ناو خانەكان و ئاستی لە خوێندا بەرزدەبێتەوە، ئەمەش گومانی تێدا نییە كە دروستبوونی بەرگری بەرانبەر بە ئینسولین، هەروەها كێشی زیاد و قەڵەوی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم Type II diabetes زیاد دەكەن. هۆكاری دروستبوونی بەرگری بەرانبەر بە ئینسولین دەگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوەی رێژەیەكی بەرزی شەكر لە جگەردا، نەك چەوریی جگەر. هەروەها لە توێژینەوەكاندا هاتووە كە بڕی زیادی شەكری فركتۆز لە لەشدا، جگە لە ئەگەری پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە ئینسولین، هاندەریشە بۆ زیاد كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا، هاوكات لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، كەمبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش و بەرزبوونەوەی رێژەی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، لەگەڵ كۆبوونەوەی چەوری لە دەوری كەمەردا.

Top