میوە گونجاوەكان بۆ دابەزاندنی كێشی لەش

میوە گونجاوەكان بۆ دابەزاندنی  كێشی لەش

میوەكان بەهایەكی خۆراكیی بەرزیان هەیە، توێژینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە ڕۆژانە خواردنی میوەی جۆراوجۆر هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش. میوە دەوڵەمەندە بە ئاو كە ڕێژەكەی لە زۆربەی میوەكاندا دەگاتە 80-90%، هەروەها ڕیشاڵ كە هەستی تێربوون دەبەخشێت و ڕێگرە لە زیاد خواردن. جگە لە ڕێژە بەرزەكەی ئاو و ڕیشاڵ، میوەكان شەكری سرووشتی لەخۆدەگرن، كە حەزی شیرینی پڕ دەكەنەوە. بەگشتی ئەو جۆرانەی میوە گونجاون بۆ دابەزاندنی كێشی لەش كە ڕێژەیەكی بەرزی ئاو و ڕیشاڵیان تیدایە لەگەڵ كالۆریی كەم، كە نابنە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن، هەروەها لەسەرخۆ هەرس دەكرێن، وەكو: گرەیپ فرووت، سێو، هەرمێ، ڕاسبێری، شیلك، خۆخ، كاڵەك، پرتەقاڵ، كیوی. هەندێك جۆری میوەی دیكەیش تا ڕادەیەك دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن، كە لەوانەیە زۆر گونجاو نەبن بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، تەنیا ئەگەر بە بڕی كەم بخورێن، وەكو: شووتی، ئەناناس، ترێ، ئاڤۆكادۆ، گوێزی هیندی، گێلاس، پاپایا Papaya، مانگۆ، هەروەها میوەی وشككراو و قووتووبەند.

Top