سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە شاری هەولێر ، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێز مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات
Top