ئاوسانی ژێر چاوەكان

ئاوسانی ژێر چاوەكان

  ئاوسانی ژێر چاوەكان Puffy eyes واتە ئاوسانێكی كاتیی شانەكانی دەوری چاو لە ئەنجامی قەتیسبوونی شلە. هۆكارەكان: بۆماوە یان مەیلی زگماكی، كەم خەوی بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ وەستانی كاتیی هەناسەدا، زیاد خواردنی خوێ (سۆدیۆم) كە هۆكارە بۆ قەتیسبوونی ئاو لە دەوری خانەكاندا، هەستەوەری، گریان چونكە فرمێسك خوێ لەخۆدەگرێت، كە دەرژێتە دەوری چاوەكان شلە قەتیس دەكات، تەمەن لەبەر كەمبوونەوەی توانای لاستیكیی پێست لەگەڵ كەمبوونەوەی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین لە پێستدا، كە دەبنە هۆی تەنكبوونی پێستی ژێر چاوەكان و جووڵەی چەوریی ژێر پێست لەگەڵ كۆبوونەوەی شلە، كە هۆكارن بۆ شۆڕبوونی پێستی بەری چاوەكان Baggy eyes، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، هەروەها نەخۆشی وەكو: هەوكردنی پێڵووی چاو، ئاوسانی گلاندی ژێر برژانگەكان، نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە، هەوكردنی چینی سەرەوەی سپێنەی چاو، نەخۆشیی تۆڕەی چاوی پەیوەست بە نەخۆشیی شەكرە، هەوكردنی چینی كۆڕنیای چاو، هەوكردنی دەماری بینین، هەروەها هەوكردنی شانەكانی دەوری گۆی چاو.

Top