پاراستنی ئاساییشی کۆمەڵایەتی لە پەیامەکانی سەرۆکی هەرێمدا
ئاساییشی کۆمەڵایەتی ئەو چەمکەی کە بە زاری سەرۆکی هەرێمدا نامۆ نییە و بە بەردەوامی هانی هاووڵاتییانی هەرێم دەدات بۆ ئەوەی لە بارودۆخە جێاوازەکاندا ببنە قەڵغانەک بۆ پاراستنی، لە بەر ئەوەی ئاساییشی کۆمەڵایەتی خۆی لە سوور بوون لەسەر دابین کردنی بارودۆخەکی دڵنییایی کە تاک لە کۆمەڵگەدا هەستی پێ بکات، ئەوەش چەندین ڕەهەندی سیاسی کۆمەڵایەتی و مەعنەوەی و ژینگەیی هەیە و هەموو ئەو ڕەهەندانەش لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکتریدان و تەواوکەری یەکترن. گرینگی بابەتی ئاساییشی کۆمەڵایەتی لە هەموو کاتەکان بە گشتی و لە سەردەکی هەڵبژاردن گرینگی خۆی هەیە هەر بۆیەش بۆ لە یەک نێزیک کردنەوەی لایەنەکان لە پڕۆسەی سیاسی دا کە لە کۆتاجار مەبەست لێی خزمەت کردنی هاووڵاتییانە کە گرینگترین پەیامی سەرۆکی هەرێمە.
هەرچەندە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئامرازێکە بۆ دابین کردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکان، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان پەنا بۆ توندوتیژی نەبەن، لە هەمان کاتدا پڕۆسەی کێبڕکێ کردن بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتی سیاسی زۆرجار گرژییەکان زیاتر و ناکۆکییەکان قوڵتر دەکات بە تایبەت کاتێک کە پڕۆسەی هەڵبژاردن خۆی وەک پڕۆسەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە نابینیتەوە یان لەو شوێنانەی کە کەسانەک هەوڵی ڕاگرتن یان بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی بە شێوەی نایاسایی و نائاسایی دەدەن، پەنا بۆ ڕێوشوێنی ناوازە وەک دوورخستنەوە ڕکابەرەکان، فرت و فێڵی دور لە داب و نەریت و وشەی زبر لە ڕاگەیاندنەکان دەبەن، ئەو بابەتە لەلایەنەکانی ئۆپۆزۆسیۆن بۆ ڕازیکردنی لایەنگرانیان و بەدەست هێنانی دەنگی پێویست زیاتر بەرجەستە دەبیت ، هەر چەندە کە لە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئۆپۆزسیۆن ئەو کاریگەرییەی لەسەر کۆمەڵگەدا نەبووە کە بتوانیت قەناعەت بە دەنگدەرانی بکات بۆ ئەوەی بتوانیت پرۆگرامەکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەبیت بەڵکوو هۆکارەک بووە بۆ زیاتر پەرە پێدان بە دوو بەرەکی و قوڵ کردنەوەی ناکۆکییەکان، و ئەو جۆرە ڕەفتارکردنە لە سەردەمی هەڵبژاردن هۆکارێک دەبیت بۆ تێک دانی ئاشتەوایی نیشتمانی.
لەژێر ڕۆشنایی هەموو ئەو بابەتانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا ، بابەتەکی تر هەیە ئەویش بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکی ئازاد بە شێوەیەک کە بتوانیت جێگەی متمانەی هەموو لایەنەکانی بەشدار لەو پڕۆسەیە دابیت و ئەوەش زیاتر لە ئەم دام و دەزگایانە بە جەستەدەبیت کە ئەرکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانیان لە ئەستۆدایە چوون ئەو بابەتە دەتوانیت متمانەی دەنگدەران بە خۆی و بە پڕۆسەکە زیاتر بکات و جۆرەک لە دڵنیایی بەرهەم بهێنیت.
شەرعییەتی کۆمەڵگەی دیموکراسی و مانەوەی بە دەستی هەردوو نوخبەی دەسەڵاتدار و نوخبەی سیاسی دایە هەر بۆیەش دەستەلاتی سیاسی نابیت بە شێوەیەک هەڵسوکەوت بکات بۆ ئەوەی دەرفەت بە نوخبەی ئۆپۆزۆسیۆن بدات لە ڕێگەی میتۆدی نادیموکراسیەوە هەوڵی گەیشتن بە دەسەڵات بدات کە بێ شک هۆکارێک دەبیت بۆ نەهێشتنی ئاساییشی کۆمەڵایەتی.
بە ئاماژە پێکردن بۆ هۆکار و کاریگەرییەکانی تێکچوونی ئاساییشی کۆمەڵایەتی گرینگی ئەو بابەتە و گرینگیدانی سەرۆکی هەرێممان بۆ ڕوون دەبیتەوە.