دارا محه‌ممه‌د چه‌ندین یانه‌ى له پێناو بازیان ڕه‌تكرده‌وه
دارا محه‌ممه‌د چه‌ندین یانه‌ى له پێناو بازیان ڕه‌تكرده‌وه
دواى چه‌ند وه‌رزێك له به‌رده‌وام بوون له كارى راهێنه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ یانه‌ى بازیان و سه‌رخستنى یانه‌كه‌ى سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌كانى نێوان ده‌سته‌ى راهێنه‌ران و سه‌رۆكى یانه‌كه ستافی راهێنه‌رانی یانه‌كه ده‌ستیان له مه‌شقی یانه‌ى بازیان كێشایه‌وه له‌م باره‌شه‌وه دارا محه‌ممه‌د راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى بازیان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكارى وازهێنانمان له ئه‌ركى مه‌شقدانه‌وه‌ى یانه‌ى بازیان هۆكارى شه‌خسى بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یانه‌كه، لاى هه‌مووانیش ئاشكرایه كه من یانه‌ى بازیانم به هه‌موو كوردستان ناساند، گوتیشى ئه‌وه پیاوه‌تى من بوو دامیانه‌وه له كوردستان وه‌رزش به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت، گوتیشى به‌ر له‌ده‌ست پێكى خولى نایابى كوردستان دوو تا سێ یانه‌م كرده قوربانى یانه‌ى بازیان بۆ ئه‌وه‌ى جێیان نه‌هێلم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆیه ئه‌وانم ڕه‌تكرده‌وه، دارا گوتیشى تاكو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكم بۆ نه‌هاتووه له‌و رۆژه‌ى وازم له بازیان هێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یانه هه‌بێـت و له‌گه‌ڵى رێكبكه‌وین بۆ نا به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هیچ گرفتێكمان نییه، ستافی راهێنه‌رانیش به یه‌كه‌وه‌ین تاكو ئێستا بۆیه بڕیاره‌كان به یه‌كه‌وه ده‌ده‌ین بۆ خزمه‌تى هه‌ر یانه‌یه‌ك بێ كه په‌یوه‌ندیمان كرد به وانه‌وه.
كارزان كانه‌بی