یانه‌ى هه‌لۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانى ده‌كات

یانه‌ى هه‌لۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانى ده‌كات

نادی هه‌لۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانى ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكى یارییه‌كانى وه‌رزی نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ و یانه‌كه‌ش به‌ده‌ست چه‌ند گرفتێك ده‌نالێنێت، له‌ سێ یاری سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌ش هیچ خالێكى به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، بۆیه‌ ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى بكات و تیپه‌كه‌ بباته‌ قۆناغێكى تازه‌وه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رۆكى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من وه‌كو سه‌رۆكى یانه‌كه‌ دوو مانگه‌ تیپه‌كه‌م جێهێشتووه‌ ده‌سته‌یه‌كى تازه‌ گوتیان تیپه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ین، به‌ڵام ئێستا داواكارى ئه‌وه‌یان لێم كردوه‌ تیپه‌كه‌ بگرمه‌وه‌ ئه‌ستۆ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بدۆزینه‌وه‌، 13بۆ 14 ساڵه‌ ئێمه‌ تیپه‌كه‌مان به‌ ره‌زیلی به‌رێوه‌ده‌برد تیپ ئه‌م شێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ ناچێت له‌ سه‌ر گیرفانى خۆمان، یانه‌ پرۆژه‌یه‌كى نه‌بێ یاخود پاره‌یه‌كى پێویستى له‌ به‌ر ده‌ست نه‌بێ به‌م شێوه‌یه‌ ناچێت به‌رێوه‌، ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه‌ تیپه‌كه‌ ده‌گۆرین و گۆڕانكارى ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ هه‌ستێنینه‌وه‌ بچێته‌ قۆناغێكى تازه‌وه‌، زیاتر له‌ شه‌ش یاریزانى پێویسته‌ جگه‌ له‌ ده‌سته‌ى راهێنه‌ران و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ روحێكى تر ده‌داته‌ تیپه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ روحیه‌تى سه‌ركه‌وتن یارى بكه‌ن، گوتیشى" تاقی كردنه‌وه‌ى زۆرمان هه‌یه‌ كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك تیپ سه‌ر له‌ نوێ دروست بكه‌ینه‌وه‌ و سه‌رى بخه‌ینه‌وه‌، گوتیشى" ساڵانه‌ 20بۆ30ملیۆن له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بم تاكو كه‌سێك هه‌بێت هاوكاری تیپه‌كه‌ بكات، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین یانه‌ى هه‌لۆ بكه‌ینه‌وه‌ تیپه‌كه‌ى جاران له‌ ده‌ڤه‌رى بارزان بكه‌ینه‌وه‌ تیپێكى به‌هێز.
كارزان كانه‌بی

Top