ژماره‌یه‌ك یاریزانى كورد به‌شداری پاڵه‌وانێتى له‌شجوانى ئاسیا ده‌كات
ژماره‌یه‌ك یاریزانى كورد به‌شداری پاڵه‌وانێتى له‌شجوانى ئاسیا ده‌كات
ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى له‌شجوانى شاره‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانێتى ئاسیا روو له وو‌ڵاتى لوبنان ده‌كه‌ن، شاندی هه‌ڵبژارده‌ى له‌شجوانى عێراق ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌تواناى شاره‌كانى عێراقی له خۆ گرتووه ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه وه‌كو هه‌ڵبژارده بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن، یاریزانانى كوردستان له یارى له‌شجوانى هه‌میشه پێشه‌نگى یاریزانانى ووڵاتانى ئاسیا بووینه خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌ن له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا و ئه‌وروپاش، بڕیاریشه پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه له رۆژى 10ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكات، له‌م باره‌شه‌وه رێژه‌ن فوئاد یاریزانى له‌شجوانى له شارى سلێمانى به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كات له كێشى خۆى تاكه یاریزانى كورده كه به‌شداره له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ماوه‌یه‌كى زۆره له مه‌شق و ئاماده‌كاریداین بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانێتى ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ى وۆتان له سه‌ر كێشى جیاواز منیش وه‌كو یاریزانێكى كورد له پاڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى كورد و عه‌ره‌ب به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌ین، گوتیشى من له كێشى خۆم له 75كگم كه پێ ده‌لێن بۆدی بۆلینگ تاكه یاریزانى كوردم له‌و كێشه به‌شدارى ده‌كه‌م، گوتیشى " ماوه‌ى سێ مانگه له مهشقێكى چڕم و له هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش داواكراوم و ئه‌وانیش چاویان له‌وه‌یه بتوانم ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنم، ئه‌وه‌ش له خۆم چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كه بتوانم به ئه‌نجامێكى باش بگه‌رێمه‌وه كوردستان سه‌رى خۆم و ناوى ووڵاتهكهشم به‌رز بكه‌مه‌وه، هیچ گرفتێكیشم نییه وه‌كو یاریزان ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كانم بۆ ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه چڕ كردۆته‌وه و له رۆژى 10ى مانگ تاكو رۆژى 14ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت له وو‌ڵاتى لوبنان، پێش بینش ده‌كرێ كێبركێ به‌هێز هه‌بێـت له نێوان یاریزانانى ووڵاتانى به‌شدار بوو، به‌هیوای ئه‌وه‌م وه‌كو یاریزانانى كورد بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن و كێبڕكێ سه‌رجه‌م یاریزانانى ووڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بی بكه‌ین و سه‌رجه‌م یاریزانانیش له ژێرچاودێری یه‌كێتى ناوه‌ندى له‌ش جوانى عێراق مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كارزان كانه‌بی