پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ناوبانگێكى جوان و باشى هه‌یه له سه‌ر ئاستى عێراق
ئه‌سما عه‌لى یاریزانى تۆپى سه‌رمێزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ناوبانگێكى جوان و باشى هه‌یه له سه‌ر ئاستى عێراق
یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه گرنگى به سه‌رجه‌م یارییه‌كانى ئافره‌تان ده‌ده‌ن له شارى سلێمانى، تیپى تۆپى سه‌رمێزى كچانى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش زۆربه‌ى یاریزانه‌كانى له‌ر یزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عێراقدان كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یاریزانان و یانه‌كانى عێراق و كوردستانن و خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك له كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش ئه‌سما عه‌لی ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى سه‌رمێزی كوردستان و عێراقیش یه‌كه‌مى ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوانى عێراقیه و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌شه ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2004ى پارێزگاى زیقاره جگه له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ یانه‌ى غازى جنوبیش یارى كردوه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێز چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى؟
- به شێوه‌یه‌كى گشتى كچانى عێراق له یارى تۆپى سه‌رمێز ئاستیان زۆر باشه.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
- به دڵنیاییه‌وه كه‌مى پاڵه‌وانێتى ده‌بێته گه‌وره‌ترین هۆكارى به‌ره‌وو پێش نه‌چوونى نه‌ك ته‌نها یارییه‌كه‌ى ئێمه هه‌موو یارییه وه‌رزشییه‌كان ئاستى خراپ ده‌بێت.
*وه‌كو كچه پاڵه‌وانێك پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێزى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی عێراقی سه‌ربازگه‌ى مه‌شقی بۆ ئه‌و یاریزانانه رێك بخات كه له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار بێت له زۆرینه‌ى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
- دانانى راهێنه‌رى كه‌م ئه‌زموون له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق.
*چۆن بوو له باشوری عێراقه‌وه په‌یوه‌ندیت به یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كرد؟
- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ناوبانگێكى جوان و باشى هه‌یه له سه‌ر ئاستى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بدا، ئه‌وه‌ش خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكى له‌و یانه‌یه‌دا به‌شدار بێت كه دیارن و به‌ناوبانگن، ئه‌توانم بلێم راهێنه‌رێكى زۆر باش و پڕ ئه‌زموون له‌م یانه‌یه‌دایه كه زۆربه‌ى یاریزانه‌كانى له هه‌ڵبارده‌ى عێراقدان.
* به نیازى چی بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك له‌م یارییه؟
- ئه‌گه‌ر ده‌ره‌ت هه‌بێت ده‌مه‌وێت باشتر پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ووڵاته‌كه‌م و یانه‌كه‌م له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوودا.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان و عێراق پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
- ئاساییه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌كو یاریزان سوودیان لێ ببینین.
*له خێزانه‌كه‌ت به ته‌نیا وه‌رزشكارى ؟
-زۆربه‌مان وه‌رزشكارین، وه‌رزشیشمان زۆر خۆشده‌وێ.
*داوكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی له كوردستان چیه؟
-زیاتر خزمه‌تى وه‌رزشیی كچان بكه‌ن له سه‌رتاسه‌رى كوردستان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- پشتیوان به‌خواى گه‌وره بتوانم خزمه‌تى زیاترى وڵاته‌كه‌م و یانه‌كه‌م بكه‌م بۆ به‌رز راگرتنى ناویان.
*له هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزی عێراق داواكراوی؟
-به‌لێ یاریزانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌م له ئاستى تازه پێگه‌یشتوان و یه‌كه‌مى عێراقم.
*گرێبه‌ستت بۆ هاتووه له یانه‌كانى تر‌ى عێراق؟
- به‌لێ له چه‌مدین یانه بۆم هاتووه.
*به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- Szocs- Bernadette
*ده‌ته‌وێ چى بلێ له كۆتایدا؟
-زۆرسوپاس بۆ خانه‌واده‌كه‌م خه‌مخۆرانه گرنگی به‌رده‌وامم پێ ده‌ده‌ن سوپاس بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى یانه‌ى پێشمه‌رگه به تایبه‌ت كاپتن به‌لێن كه ئه‌توانم بلێم یه‌كێكه له هه‌ره له‌دڵسۆزه‌كان و باشترینه‌كانى تۆپى سه‌رمێز هیوادارم راهێنه‌رى تۆپى سه‌رمێزى عێراق قبول بكات، سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵانى خۆشه‌ویست بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى به وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌كات.