ڤاكسینی كۆڤیدی فایزە ر بۆ منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵ
بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆڤیدی فایزەر بۆ منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵی سەلامەتە و تا رێژەی زیاتر لە 90% كاریگەرە، سیستمی بەرگریی لەش كاردانەوەیەكی بەهێز بەرانبەر بە ڤاكسینی فایزەر نیشان دەدات، بە دروستكردنی ماددە دژەتەنەكان Antibodies دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها زیانە لابەلاكان سووكترن لەوەی كە لە گەورەكاندا پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید بەدی دەكرێن. بۆ منداڵانی تەمەن5-11 ساڵ، دوو ژەمی 10 مایكرۆگرامی ڤاكسین وەردەگیرێت، كە نێوانیان 21 رۆژ بێت، كەچی بۆ منداڵانی تەمەن 12- 16 ساڵ ژەمی ڤاكسینی فایزەر 30 مایكرۆگرامە. بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆڤیدی فایزەر بۆ منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵی هەموو هەنگاوەكانی تاقیكردنەوەكانی بەكارهێنانی ڤاكسینی بڕیوە، ئەگەر بەرێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی FDA زوو بە فەرمی پاڵپشتی بەكارهێنانی بكات، ئەوا لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە بەكارهێنانی دەكرێت، ئاماژە بەمەش كراوە كە دەتوانرێت ڤاكسینی كۆڤید لەگەڵ ڤاكسینەكانی دیكە كە لە خشتەی