میران خه‌سرۆ له‌به‌ر خوێندن گرێبه‌ستى خولى عێراقی ڕه‌تكرده‌وه
میران خه‌سرۆ له‌به‌ر خوێندن گرێبه‌ستى خولى عێراقی ڕه‌تكرده‌وه
یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر یاریزانانى یانه‌كانى كوردستانه بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیان، میران خه‌سرۆ یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر و ئێستاى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ى كه له ناوه‌خۆى عێراق و ده‌ره‌وه‌ش گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام خوێندنه‌كه‌ى رێگر بووه له به‌رده‌م په‌یوه‌ندی كردنى به یانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ولێر له‌م باره‌شه‌وه میران خه‌سرۆ یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من ئه‌مساڵ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر مۆركردوه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان،چونكه من جارێك تاقی كردنهوهم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش یه‌كه‌مى كوردستان بووین،ه پێم باش بوو ئه‌مجاره‌ش پێشمه‌رگه هه‌ڵبژێرم بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر خولى نایابى كوردستان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه، له باره‌ى خولى عێراقیش ناوبراو گوتى" له زۆربه‌ى یانه‌كانى عێراقى گرێبه‌ستم بۆ هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكه‌م، ته‌نیا چوار یانه جه‌ماوه‌ریه‌كه نه‌بێ، به‌ڵام له‌به‌ر كێشه‌ى خوێندنى كۆلێژم نه‌متوانى له شارى هه‌ولێر دووربم، چونكه شه‌ش ساڵه كۆلێژم دواخست بوو كردبوومه مۆڵه‌ت، له باره‌ى گرێبه‌ستى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش میران گوتى" به‌لێ له وڵاتى به‌حرێن گرێبه‌ستم هه‌بوو، به‌ڵام له به‌ر خوێندنى ئه‌مجاره‌ش نه‌متوانى په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌م، هیوادارم بتوانم له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى له خولى كوردستان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و ئاست و ئه‌نجامى به‌رز به‌ده‌ست بهێنین، هیچ گرفتێكم نییه له یانه‌ى پێشمه‌رگه و زۆر ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم نازناوێكی تر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی