تێنسزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى رۆژئاوایی ئاسیا ده‌كه‌ن

تێنسزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى رۆژئاوایی ئاسیا ده‌كه‌ن

تێنسزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى رۆژئاوایی ئاسیا ده‌كه‌ن
تیپى تۆپى سه‌رمێزى كچانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانى پار ساڵى خولى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى عێراق و پله‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانێتى رۆژئاوایی ئاسیا ده‌كه‌ن له‌ ووڵاتى به‌حرێن، كه‌ بریاره‌ مانگى 12ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت، تیپى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ ئاماده‌كارى ته‌واو دایه‌ و مه‌شقی به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وىه‌ بتوانن ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن، له‌م باره‌شه‌وه‌ به‌لێن عوسمان راهێنه‌رى تیپى كچانى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ وه‌كو تیپى كچان، ئێمه‌ هیچ كات ناوه‌ستین چونكه‌ خوله‌كانى عێراق به‌رده‌وامه‌ و پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌مان به‌به‌رده‌وام هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێ به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌كاری دابین، ئێستاش له‌ ئاماده‌كارین بۆ پاڵه‌وانێتى رۆژئاوایی ئاسیا كه‌ بڕیاره‌ له‌ ووڵاتى به‌حرێن به‌رێوه‌بچێت، له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێك وڵاتى به‌حرێن ره‌تى كرده‌وه‌ ئه‌وكات دێته‌ وڵاتى عێراق و له‌ عێراقیش دێته‌ شارى هه‌ولێر، ئێمه‌ و یانه‌ى غازى جنوب به‌شدار ده‌بین ئه‌گه‌ر له‌ به‌حرێن بێت، ئه‌گه‌ر له‌ عێراقیش بێ چوار تیپ به‌شدار ده‌بن به‌ پێى رێزبه‌ندى یانه‌كان، گوتیشى" سێ كچه‌ یاریزانى یانه‌كه‌مان یه‌كه‌می ععێراقن له‌ ئاسته‌كانى و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عێراقن، ئێمه‌ پشت ئه‌ستورین به‌ یاریزانانى خۆمان و له‌ مه‌شقه‌كانیش به‌رده‌وامین بۆیه‌ ده‌توانین ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ین، گوتیشى " وه‌كو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى هیچ گرفتێكمان نییه‌ و ئه‌وه‌ى داوامان كردبێ بۆمان جێ به‌جێ كراوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كێـتى تۆپى سه‌رمێزى عێراقی غه‌در له‌ كچان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ گرفته‌، هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین ئاماده‌كاری بكه‌ین تاكو مانگى 12 بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین، متماته‌ى ته‌واویشمان به‌ خۆمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سه‌رى وه‌رزشیی كوردستان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاستى ووڵاتانى عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌، سوپاسى ئیداره‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌ى بۆ تیپه‌كه‌مان دابینى ده‌كه‌ن هه‌رچی داوامان كردبێ،سه‌رجه‌م كچه‌ یاریزانه‌كانیشمان ئاماده‌ن بۆ هه‌موو خول و پاڵه‌وانیتیه‌ك.
كارزان كانه‌بی

Top