گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19

گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19

ئەگەرچی لەكاتی شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنادا چەند نیشانەیەك لە كۆئەندامی هەرسدا بوونە بەشێك لە نەخۆشییەكە، بەڵام زانا و پسپۆڕان روونیان كردۆتەوە كە پاش چاكبوونەوەش لە كۆڤید 19، هێشتا لەوانەیە كە چەند نیشانەیەك لە كۆئەندامی هەرسدا سەرهەڵبدەن. گرفت و نیشانەكانی كۆئەندامی هەرس لەوانەیە كە بۆ ماوەی سێ مانگ پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 بەردەوام بن. گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر ئارەزووی خواردن و پێویستییە خۆراكییەكان، كە زۆر گرنگن بۆ چاكبوونەوەی تەواو لە كۆڤید19. گرنگترن نیشانەكانی كۆئەندامی هەرس پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید 19 بریتین لە: گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك لەگەڵ دڵەكزێ، گرفتی جیاواز لە هەرسكردنی خۆراكدا، هێڵنج، سك ئێشە، سكچوون، كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا. رێنماییەكان بۆ سووككردنی گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19ئەمانەن: حەسانەوە، خواردنەوەی بڕی باشی ئاو و شلەمەنیی تەندروست، گرنگیدان بە خۆراك، بەتایبەتی دانەوێڵەی تەواو، خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵ و پرۆبایۆتیك Probiotics وەك: ماست، لەگەڵ بڕی باشی سەوزە و میوە، هەروەها بەكارهێنانی یاریدەدەری خۆراكیی وەكو ڤیتامینەكانی C، D، B12 و كانزای كالسیۆم.

 

Top