ئایا دەزانی راهاتن لەسەر مۆبایل خەریكە سەرهەڵدەدات!
مۆبایل، یان سێڵ فۆن بەشێكی گرنگی ژیانی رۆژانەیە، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆژیای مۆبایلدا، ئەگەری راهاتن لەسەر مۆبایل Cell phone addiction بەتایبەتی سمارت فۆن سەر هەڵدەدات. ئەگەرچی وشەی راهاتن Addiction زیاتر بۆ ئەلكهول و دەرمان بەكاردێت، بەڵام پاش ئەوەی كە راهاتن لەسەر ئینتەرنێت بە فەرمی لە نێوەندە پزیشكییەكاندا تۆماركرا، ئێستا توێژینەوەكان باس لە راهاتن لەسەر مۆبایل دەكەن، بوونی تایبەتمەندیی جیاواز و فرمانی جیاواز لە مۆبایلدا وەكو ئەوەی كە لە سمارت فۆنەكاندا هەیە، هاندەرە بۆ راهاتن لەسەر مۆبایل. نیشانەكانی راهاتن لەسەر سمارت فۆن: سەرقاڵبوون بە بەكارهێنانی مۆبایل، پێویستیی بە زوو زوو بەكارهێنانی مۆبایل بۆ پێكانی تەنیا یەك مەبەست، نەبوونی كۆنترۆڵ بۆ كەمتر بەكارهێنانی مۆبایل، گەڕانەوە بۆ بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی هەستكردنی نەخوازراو بە پەستی یان خەمۆكیدا. ئاكامە خراپەكانی راهاتن لەسەر مۆبایل ئەمانەن: خەمۆكی و دووركەوتنەوە لە كەسانی دی، هەروەها هەستكردن بە تەنیایی و بێزاری، پسپۆڕان جەختیان كردۆتەوە كە پێویستە كاتی بەكارهێنانی سمارت فۆن جگە لە بەكارهێنان بۆ كاروپیشە، سنووردار بكرێت، بە مەرجێك رۆژانە لە دوو كاتژمێر كەمتر بێت، هەروەها ئەگەر بەكارهێنانی مۆبایل لە 24 كاتژمێر لە دەرەوەی كاروپیشەدا زیاتر بێت لە سێ كاتژمێر و 15 خولەك، ئەوا بە راهاتن لەسەر مۆبایل هەژمار دەكرێت.