دوودڵی بەلاوەبنێ.. ڤاكسینی كۆڤید وەربگرە!

دوودڵی بەلاوەبنێ.. ڤاكسینی كۆڤید وەربگرە!

لە سەرتاسەری جیهاندا كەسانێك دژی وەرگرتنی ڤاكسین بوون و كەسانێكی دی دوودڵ بوون لە وەرگرتنی ڤاكسین، چونكە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی زانستی چەند بیروڕایەكی هەڵە سەبارەت بە ڤاكسینی كۆڤید لە هزریاندا هەبوو، نموونەی ئەم بیروڕا هەڵانە وەكو ئەوەی كە دەگوترا: ڤاكسینەكە سەلامەت نییە، ئەو كەسەی وەریبگرێت تووشی كۆڤید19 دەبیت، لە جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتپارێزێت، تووشبوو بە كۆڤیدپاش چاكبووەوە پێویست بە ڤاكسین ناكات، ڤاكسینی كۆڤید هۆكارە بۆ نەزۆكیی ئافرەت، كاریگەرییەكەی بەهێز نییە بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا، زیانە لابەلاكانی توند و مەترسیدارن، كاریگەریی دەكاتە سەر DNA لە خانەكانی لەشدا، ماددەی كیمیایی خراپ لەخۆ دەگرێت...تاد. پاش چەندین لێكۆڵینەوە و بڵاوكردنەوەی زانیاریی پزیشكی باوەڕپێكراو، دودڵی سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید Vaccine hesitancy لە كۆتایی ساڵی 2020 و سەرەتای ساڵی 2021 دا بە تەواوی كەمبوویەوە و، خەڵك دەستیانكرد بە وەرگرتنی ڤاكسین، كە خۆشبەختانە منداڵ و گەورەكانی گرتەوە. هاندەرێكی دیكە ئەوەبوو كە جۆری گۆڕاوی دێلتا سەری هەڵدا، كە هۆكارە بۆ تووشبوون بە كۆڤید19 بە شێوەیەكی سەختتر، هاوكات لەگەڵ روونكردنەوەی زانا و پسپۆڕانی تەندروستی كە ڤاكسینی كۆڤید كاریگەرە بەرانبەر بە جۆری گۆڕاوی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە تۆش بێ دودڵی ڤاكسینی كۆڤید وەربگرە.

 

 

Top