ئەو تووشبووانەی زوو لە كۆڤید19 چاك دەبنەوە

ئەو تووشبووانەی زوو لە كۆڤید19 چاك دەبنەوە

 بەگشتی تووشبووانی كۆڤید كە نیشانەكانیان سووكن و خاوەن تەندروستییەكی جەستەیی و دەروونی باشن، زووتر چاك دەبنەوە، بەڵام زۆربەی هەرە زۆریان لە ماوەی 14 رۆژدا بە تەواوی چاك دەبنەوە. ئەو تووشبووانەی كە زوو لە كۆڤید 19 چاك دەبنەوە، خاوەن كاردانەوەیەكی بەردەوامی دژتەنەكانن لە لەشیاندا Antibody sustainers، كە بۆ ماوەی چەند مانگێك پاش چاكبوونەوە بەردەوام دەبێت. پسپۆڕانی تەندروستی لە هەوڵدان كە سوود لەم زانیارییانە وەربگرن، بە مەبەستی بەدەستهێنان و پەرەپێدانی ڤاكسینێكی كاریگەرتر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاماژە بەوەش كراوە كە ئەو كەسانەی بەرگریی بەهێزیان بەرانبەر بە كۆڤید19 هەیە، ئەوا بۆ ماوەیەكی كورتر دوچاری نیشانەكان دەبن، كە بەگشتی بەراورد بە زۆربەی كەسانی تووشبووی دیكە لە 10 رۆژ كەمترە، كە نیشانەكانیان بۆ ماوەی 14- 16 رۆژ بەردەوام دەبن. تێبینی ئەوەش كراوە كە ئاستی خانەكانی T و B كە دوو جۆری خڕۆكە سپییەكانی خوێنن و، رۆڵیان لە بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش و زووچاكبوونەوە لە كۆڤید19 هەیە. زۆربەی منداڵە تووشبووەكان بە كۆڤید19 لە ماوەی تەنیا یەك هەفتەدا چاك دەبنەوە، هەرچەندە لە رێژەیەكی زۆر كەمی تووشبوواندا، نیشانەكان درێژە دەكێشن، یان سەختتر دەبن.

 

 

Top