زیانەكانی خواردن درەنگانی شەو

زیانەكانی خواردن درەنگانی شەو

ئەوە سەلمێندراوە كە لە نێوان پێوانەی تێكڕای بارستایی لەش BMI و رێژەی چەوریی لەش لەگەڵ كاتی خواردن و، هاوكات لەگەڵ كاتژمێری بایۆلۆژیی لەشدا Circadian clock پەیوەندییەكی تەواو هەیە، هەروەها ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین Melatonin لە لەشدا كە سووڕی نووستن و بێداری رێك دەخات. لەكاتی شەودا ئاستی تێكڕای میتابۆلیزمی لەش BMR دادەبەزێت، خواردن لەكاتی شەو و بەتایبەتی لە درەنگانی شەودا، میتابۆلیزمی لەش هێشتا زیاتر دادەبەزێنێت، ئەمەش هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. زیانەكانی دیكەی خواردن لە درەنگانی شەودا ئەمانەن: گرفت لە توانای فێربوون و بیرهاتنەوەدا، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، گرفتەكانی پەیوەست بە زیاد و كەم خواردن و شڵەژانی ئارەزووی خواردن، گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD، ناڕەحەتیی جیاواز لە كۆئەندامی هەرسدا، بەتایبەتی زیاد دەردانی ترشەڵۆكی گەدە و دڵەكزێ Heartburn، تێكچوونی سووڕی دروستی خەو، كاریگەریی نێگەتیڤ لە ئافرەتی دووگیاندا بە شێوەی تێكچوونی میتابۆلیزمی لەشی دایك و زیان بۆ تەندروستیی كۆرپە. بۆ خۆپاراستن لەم گرفتانە، پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە ژەمی ئێوارە بەلای كەم 2-3 كاتژمێر پێش كاتی نووستن بێت، تا دەرفەتی گونجاو بۆ كۆئەندامی هەرس هەبێت، بۆ ئەوەی كە بەر لە راكشان خۆراك هەرس بكات.

Top