بۆچی كۆڤید 19 بۆ منـداڵ مەترسیی زۆری نییە؟

بۆچی كۆڤید 19 بۆ منـداڵ مەترسیی زۆری نییە؟

 لەكاتی تووشبوون بە كۆڤید19 لە گەورەكاندا، ڤایرۆسی كۆرۆنا جگە لە كۆئەندامی هەناسە، زۆربەی ئەندامە گرنگەكانی لەش دەگرێتەوە، وەك: كۆئەندامی دڵ و سووڕان، گورچیلەكان، كۆئەندامی دەمار، پێست..تاد، بەڵام كە منداڵ تووشی كۆڤید19 دەبێت، ئەوا ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دوچاری رێڕەوی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە دەبێت، واتە دەم و لووت و قوڕگ، كە هۆكارە بۆ دەركەوتنی نیشانەكانی هاوشێوەی هەڵامەت. جگە لەمە، ژمارەی پرۆتینە وەرگرەكانی ACE2 لە سییەكانی منداڵدا كەمترە بەراورد بە ژمارەی ئەم وەرگرانە لە سییەكانی گەورەكاندا، بۆیە بەگشتی منداڵ بە شێوەیەكی سووكتر لە گەورەكان دوچاری كۆڤید19 دەبێت. ئەم پرۆتینانە وەرگری سەرەكین بۆ چوونەژوورەوەی ڤایرۆس بۆ لەش، پاشان گەشەكردن و زیادبوونی ژمارەی ڤایرۆسەكان لە كۆئەندامی هەناسە و تەشەنەكردنی هەوكردن بۆ بەشەكانی دیكە لەش. نیشانەكانی تووشبوون بە كۆڤید19 لە منداڵدا سووكن، بە شێوەی: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، سەرئێشە، كڕانەوەی قوڕگ، كۆكەی وشك، لەگەڵ هەستكردن بە ماندووبون كە لە ماوەی 1-2 هەفتەدا لەخۆیانەوە نامێنن، بەڵام ژمارەیەكی كەمی تووشبووان بە سەختی دەیگرن و دوچاری نیشانەی توندتر دەبن، كە لەوانەیە پێویستیان بە خەواندان لە یەكەی چاودێریی چڕدا ICU هەبێت.

Top