رامیار ئازاد گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى نوێ كرده‌وه‌

رامیار ئازاد گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى نوێ كرده‌وه‌

رامیار ئازاد گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى نوێ كرده‌وه‌
یانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ ئێستادا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى یانه‌كانى كوردستان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ كوردانه‌ بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌كان به‌ده‌ست بهێنن، رامیار ئازاد هێرشبه‌رو گۆڵكارى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ى كیل(FC Kilia kiel) به‌رده‌وامه‌ له‌ یارى كردن كه‌ له‌ پله‌ پێنجى خولى ئه‌ڵمانى یارى ده‌كات، له‌ باره‌ى نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌شى رامیار ئازاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌و یانه‌یه‌ یانه‌یه‌كى زۆر باشه‌ بۆ من ماوه‌ى دوو ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌رده‌وام گرێبه‌ستى من مانگى حه‌وتى 2022كۆتایی دێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى (FC Kilia kiel) یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ كۆنه‌كانى ووڵاتى ئه‌ڵمانیا كه‌ مێژووی دامه‌زراندنی بۆ ساڵى 1902ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ش ئاستێكى به‌رزمان پێشكه‌ش كردوه‌ له‌ شه‌ش یارى سه‌ره‌تایی خوله‌كه‌ 30گۆڵمان تۆماركردوه‌ له‌ خولى (landesligaya)، ده‌مه‌وێ ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بتوانم ببمه‌ گۆڵكارى خوله‌كه‌ و ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و تاكو ئێستا هیچ گرفتێكم نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ و گرنگى زیاتر به‌ ئاستى خۆم ده‌ده‌م وه‌كو یاریزانێكى كورد، یارییه‌كانى خولى ئه‌ڵمانیا ته‌واو جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ خوله‌كانى تر، له‌ باره‌ى ئاستى خۆشى گوتى" خولى ئه‌ڵمانی خولێكى به‌هێزه‌ و یاریزانى ئاست به‌رزى ده‌وێ ئه‌م وه‌رزه‌ش ئاستى باشم پێشكه‌ش كردوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م بۆیه‌ ده‌مه‌وێ له‌ سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم زیاتر گرینگی به‌ ئاستى خۆم بده‌م، له‌ باره‌ى گرێبه‌ستى تریش گوتى" چه‌ندین گرێبه‌ستم هه‌بووه‌ له‌ یانه‌كانى تر، به‌ڵام بۆمن ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نێك باشتره‌ گونجاوتره‌ ده‌مه‌وێ ئه‌نجامى گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنم.
كارزان كانه‌بی

Top