پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پشت له خوله‌كانى كوردستان ده‌كات
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پشت له خوله‌كانى كوردستان ده‌كات
ئیداره‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بڕیاریدا به‌شدارى خولى كوردستان نه‌كه‌ت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌مساڵ بڕیار بوو له خولى پله نایاب هیچ یانه‌یه‌ك دانه‌به‌زێ، به‌ڵام دواتر یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دابه‌زێنراوه، له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بڕیاریدا ته‌نیا به‌شدارى خولى پله یه‌كى عێراقی بكات بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كه بگه‌ینه‌وه خولى نایابى عێراقی، له‌م باره‌شه‌وه هه‌رێم بورهان یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تیپى یه‌كه‌ممان به‌شدارى خولى كوردستان ناكات، ته‌نیا تیپه‌كانى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان به‌شدار ده‌بن، به‌ر له كۆتایی هاتنى خولى نایابى كوردستان له وه‌رزى رابردوو به یانه‌كان گوترابوو كه هیچ یانه‌یه‌ك دانابه‌زێ به قسه‌ى ئیداره‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و ئه‌ندامى یه‌كێتیى تۆپى پێى كوردستانیش واژوویان كردوه كه هیچ یانه‌یه‌ك دانه‌به‌زێ دواتر بڕیاره گۆڕاوه زیاتر به سیاسیی كراوه، بۆیه ئیداره بڕیاریداوه به‌شدارى خوله‌كانى كوردستان نه‌كات، من وه‌كو راهێنه‌رێك قسه بكه‌م یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بێ به‌رنامه‌ی پێوه دیاره بۆیه چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش بڕیارى بایكۆتى خولى كوردستانیان داوه، بڕیاره‌كان درووست نییه و سیاسیانه‌یه وهه‌ندێك دادبهزی و هه‌ندێك سهردهخرێ، خول بۆ كێبڕكێیه نه‌ك به ئاره‌زوو تیپ سهربخرێ ئه‌وه‌ش جێگاى هه‌ڵوه‌سته كردنه له سه‌ر یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان، گوتیشى" له ئێستادا سه‌رقاڵى ئامادهكارییهكانین بۆ خولى پله یه‌كى عێراقی و به‌شدارین له یارییه‌كانى جامى عێراقی، ئامانجمان سه‌رخستنى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانییه بۆ خولى پله نایابى عێراقی و خاوه‌نى كۆمه‌لێك یاریزانى به تواناین و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان چڕ كردۆته‌وه بۆ ئه‌م دوو خوله و زیاتر گرنگى به یاریزانانى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌م خوله بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به خولى نایابى عێراقی، هه‌ندێك گرفتى بچووكمان هه‌یه و ده‌توانین ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئاماده‌كارى زۆر باشمان كردوه و یاریزانى باشمان هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ك بتوانین كارى گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین بۆ گه‌یشتن به خولى نایاب.
كارزان كانه‌بی