ئومێده‌وارم بتوانم درێسى هه‌ڵبژارده‌كه‌م بپۆشم و خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌م
سروشت عومهریاریزانى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ
ئومێده‌وارم بتوانم درێسى هه‌ڵبژارده‌كه‌م بپۆشم و خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌م
پارێزگاى سلێمانى خاوه‌نى چه‌ندین تیپى جۆراوجۆره له یارییه وه‌رزشیه‌كان خاوه‌ن ئه‌نجامى شایسته‌ن، تیپى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێش یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له داهاتوو چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، یانه‌كه‌ش خاوه‌ن تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى ئاست به‌رزه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى فوتساڵى نایابى كوردستان بكه‌ن ، سروشت عومه‌ر یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 2003ى شارى سلێمانییه ،پێشوتریش بۆ یانه‌كانى باكور و ناوه‌راستى عێراق و چه‌ندین یانه‌ى تر‌ى كوردستان یارى كردوه و ئێستاش یاریزانى یانه‌ى سیروانى نوێیه ، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى فوتساڵ چۆن ده‌بینى كه ساڵانه خوڵتان بۆ ده‌كرێته‌وه؟
- له ئێستادا گرنگى زیاتر به تۆپى فوتساڵى كچان ده‌درێت، وه پێشكه‌وتنى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینیوه له چاوپێشووتر، یانه‌كانیش گرنگى زیاتر به‌م یارییه ده‌ده‌ن.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-بێگومان ئه‌نجام نه‌دانى پاڵه‌وانێتى هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ بهرهووپێشنهچوونى ئه‌م یارییه، یانه‌كان و یاریزانان به‌رده‌وام ئاماده‌كاری و راهێنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خول و پاڵه‌وانێتى نه‌بێت به‌دڵنیایه‌وه سارد ده‌بنه‌وه.
* پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه؟
- پێویسته گرنگى زیاتر به‌م یارییه بدرێت ئه‌مه‌ش به كردنه‌وه‌ى خوڵ و پاڵه‌وانێتى به‌رده‌وام، وه پێویسته له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه گرنگییه‌كى زیاتر به‌م یارییه و یاریزانانى فوتساڵ بدرێت، هه‌روه‌ها پێویسته راگهیانهكان و میدیاى ناوخۆیی زیاتر گرنگى به وه‌رزشیی كچان بده‌ن كه ئه‌مانه هۆكارن بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئاستى ئه‌م یارییه.
* گرفتى ئه‌م یارییه له چى ڕه‌نگده‌داته‌وه؟
-گرفتى سه‌ره‌كى ئه‌م یارییه نه‌كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانیه‌تیه وه‌كو پێویست، وه گرنگی نه‌دانى یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان و یانه‌كان به تیپه‌كانى كچان به گشتى و فوتساڵى كچان به تایبه‌ت.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتووى خۆت؟
- به‌رنامه‌م زۆره له ژیانى وه‌رزشیی خۆم و هه‌وڵیان بۆ ده‌ده‌م، پشت به‌خواى گه‌وره بتوانم له داهاتوو زیاتر ئاستى خۆم به‌ره‌ووپێش ببه‌م و ببم به جێگاى متمانه‌ى ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى یانه‌كه‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى ده‌ره‌وه ببه‌ستن؟
- نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێنانى راهێنه‌ر و یاریزانى بیانی نیم، چونكه كوردستانیش یاریزان و راهێنه‌رى ئه‌زموونى زۆره، پێویسته یانه‌كان پشت به ئه‌وان ببه‌ستن هه‌م یاریزان هه‌م راهێنه‌ر بۆ زیاتر پێشوه‌چوونى ئاستى ئه‌م یارییه گرنگه زیاتر ده‌رفه‌ت به یاریزانى خۆماڵى بدرێت.
* داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرس؟
-هیوام وایه زیاتر گرنگى بده‌ن به وه‌رزشیى كچان و كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانێتى له كاتى خۆیدا ئه‌م كارانه زۆر پێویسته بۆ سارد نه‌بوونه‌وه‌ى یاریزانان، وه زیاتر پشتگیری وه‌رزشیی كچان بكرێت.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ له‌م یارییه؟
-به‌لێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكه.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
- كریستانۆ رۆنالدۆ و مارسیلۆى به‌رازیلی.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزان؟
- خه‌ونى وه‌رزشیی من وه‌كو هه‌موو وه‌رزشكارێكى تر ببمه یاریزانێكى سه‌ركه‌وتوو، ئومێده‌وارم بتوانم درێسى هه‌ڵبژارده‌كه‌م بپۆشم و خزمه‌تى وه‌رزشیی كوردستان بكه‌م.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-سوپاس بۆ راهێنه‌ر و دهستهخۆشكهكانم و خانه‌واده‌كه‌م بكه‌م بۆ پاڵپشتیان، زۆر سوپاسى گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌ى به وه‌رزشیی كوردستان ده‌كات.