دەرمانی مۆلنوپیراڤیر بۆ چارەسەركردنی كۆڤید19

دەرمانی مۆلنوپیراڤیر بۆ چارەسەركردنی كۆڤید19

  تاقیكرنەوەكانی قۆناغی سێیەم سەبارەت بە درەمان بۆ چارەسەركردنی كۆڤید19 گەیشتوونەتە دۆزینەوەی دەرمانێك بە ناوی مۆلنوپیراڤیر Molnupiravir، كە بە شێوەی كەپسوول لە لایەن كۆمپانیای دەرمانیی مێرك Merck ی ئەمریكییەوە بەرهەم هێنراوە، كەپسوولی مۆلنوپیراڤیر بەرانبەر بە هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی مردن و خەواندن لە نەخۆشخانە و بەشەكانی چاودێریی چڕدا زۆر كاریگەرە، میكانیزمی كاركردنی ئەم دەرمانە بریتییە لەوەی كە دەبێتە ئەگەری روودانی هەڵە لە كۆدی جینی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، بەمەش لە توانای گەشە و دابەشبوونی ڤایرۆس بە توندی كەم دەكاتەوە. كۆمپانیای دەرمانیی مێرك روونی كردۆتەوە، كە هیواخوازە بە زووترین كات دەرمانەكە بكەوێتە بازاڕەوە و ببێتە یەكەم درەمانی دژ بە كۆڤید19، كە بە شێوەی دەنك، یان كەپسوول لەرێگەی دەمەوە بەكار بێت. چارەسەركردنی كۆڤید19 لە رێگەی بەكارهێنانی دەنكۆڵە (حەب) بە رێگای دەم، ئاسانترە لەو چارەسەرەی ئێستا كە بریتییە لە دەرمانی رێمدێسیڤیر Remdesivir و دیكسامیتازۆن Dexamethasone كە تەنیا بە شێوەی دەرزی بەكار دێن، كاتێك تووشبوو لە نەخۆشخانەدا دەخەوێندرێت و چارەسەردەكرێت، بەكارهێنانی كەپسولی مۆلنوپیراڤیر بەگشتی سەلامەتە و زیانی لابەلای كەمی هەیە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی تا رادەیەك گرانە.

 

Top