ئایا ڤاكسینی كۆڤید كاریـــگەری دەكاتە سەر دڵ؟

ئایا ڤاكسینی كۆڤید كاریـــگەری دەكاتە سەر دڵ؟

  لە گەلێك راپۆرتی پزیشكیدا هاتووە كە ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنی ماسوولكەی دڵ Myocarditis و پەردەی دەوری دڵ Pericarditis وەكو زیانی لابەلا پاش وەرگرتنی ئەو جۆرەی ڤاكسینی كۆڤید، كە لە بەرهەمهێنانیدا پشت بە تەكنیكی mRNA دەبەستێت، لە زیادبووندایە، بەتایبەتی لە كوڕان لە تەمەنی نەوجەوانی و گەنجیدا. سەنتەری ئەمریكی بۆ خۆپارستن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان CDC، ئەمەی روون كردۆتەوە كە ئەو حاڵەتانەی هەوكردنی ماسوولكەی دڵ و پەردەی دەوری ماسوولكەی دڵ كە پەیوەستن بە ڤاكسینی كۆڤید، لەو جۆرەی كە پشت بە تەكنیكی mRNA دەبەستن وەكو ڤاكسینی پفایزەر و مۆدێرنا، زیاتر لەماوەی چەند رۆژێكی پاش وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین روو دەدەن، هەروەها زۆربەی حاڵەتەكان بەرەو باشبوون و چاكبوونەوە دەچن پاش حەسانەوە و وەرگرتنی دەرمانی تایبەت، بەگشتی نیشانەكانی هەوكردنی ماسوولكەی دڵ و هەوكردنی پەردەی دەوری دڵ بریتین لە: سینگ ئێشە، هەناسەتەنگی، لەگەڵ هەستكردن بە زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، یان دڵەكوتێ، بۆیە رێنمایی دەكرێت كە ئەگەر هەر كەسێك لەماوەی هەفتەیەكی پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنادا هەستی بەم نیشانانە كرد، ئەوا پێویستە خێرا سەردانی دكتۆر بكات.

 

Top