دهۆك له‌ خولى كوردستان جیاواز ده‌بێت

دهۆك له‌ خولى كوردستان جیاواز ده‌بێت

دهۆك له‌ خولى كوردستان جیاواز ده‌بێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك ئه‌مساڵ به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر به‌ ستافێكى راهێنه‌رانى كوڕى شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردوه‌، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ پشتیان به‌ یاریزانى كوردى شاره‌كه‌ به‌ستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى باش له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان تۆماربكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه‌ محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌ندامى راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: بۆ خولى كوردستان ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كارى كردوه‌، وه‌كو ستافی راهێنه‌رانیش هه‌رمان ساڵح راهێنه‌رى تیپى خولى نایابى كوردستانه‌، گوتیشى گوڕانكارى له‌ ستافی یاریزانان كراوه‌ و تیپێكى نوێی له‌ یاریزانانى تازه‌ دروست كراوه‌ و پێنج یاریزانى وه‌رزى رابردوو و پێنج یاریزانى گه‌نج سه‌رخراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ند یاریزانێكى كوردمان له‌ یانه‌كانى گاره‌ و ئاكرێ و سێمێل هێناوه‌ته‌ ریزى تیپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولى كوردستان به‌م یاریزانان بتوانین ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ین، گوتیشى" ئامانجى ئێمه‌ له‌م وه‌زه‌ له‌ خولى نایابى كوردستان بتوانین به‌شدارێكى به‌هێز بین و هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست هێنانى نازناو بۆ تیپه‌كه‌ى ئێمه‌ زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام هه‌موو هه‌ولێكى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى باشمان له‌ خولى نایاب هه‌بێت شان به‌ شانى یانه‌كانى ترى كوردستان، له‌ باره‌ى ئه‌ركی تیپه‌كه‌ش له‌م قۆناخه‌ گوتیشى" ئه‌ركمان ئاسان نابێت وه‌كو یانه‌ى دهۆك، چونكه‌ تیپێكى كوڕى شاره‌كه‌مان كۆكردۆته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێ باشترین به‌شداریمان هه‌بێت له‌م وه‌رزه‌دا، گوتیشى " هه‌ر گرتێكمان هه‌بێت ده‌بێت چاره‌سه‌رى خێرایی بۆ بدۆزینه‌وه‌ و ده‌توانین گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌مساڵیش سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان كوردن و به‌م یاریزانه‌ ده‌چینه‌ نێو كێبڕكێیه‌كانى وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ به‌شدارییه‌كى به‌هێز بین له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانمان، هه‌ولێش بۆ هه‌موو ئه‌نجامێك ده‌ده‌ین، خولى كوردستانیش ساڵانه‌ خولێكى به‌هێزه‌ و ركابه‌رى زۆرى تێدایه‌ له‌ نێوان یانه‌كانى به‌شداربوو.
كارزان كانه‌بی

Top