وا باشترە ماوەی نێوان دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای فایزەر هەشت هەفتە بێت
توێژەرانی بەریتانی جەختیان كردووەتەوە كە ماوەی درێژتری نێوان دوو ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنای پفایزەر بایۆنتێك Pfizer-BioNTech، هانی سیستمی بەرگریی لەش دەدات، بۆ زیاتر دروستكردنی ماددە دژەتەنەكان. رپسپۆڕانی بەریتانی دەڵێن درێژكردنەوەی ماوەی نێوان دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای فایزەر لە سێ هەفتەوە بۆ هەشت هەفتە، سوودی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوی جۆری دێلتای كۆڤید19، توێژەران جەخیتیان كرووەتەوە كە وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای جۆری فایزەر، كە ماوە نێوانیان 21 ڕۆژ بێت، هاندەرە بۆ دروستبوونی ڕێژەیەكی كەمی ماددە دژەتەنە هاوسەنگكەرەوەكان Neutralising antibodies، كە بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەنووسێن و ڕێگە لە چوونە ناو خانە، یان تووشبوونی خانە دەگرن، كەچی ماوەی زیاتر لە سێ هەفتە لە نێوان دوو ژەمی ڤاكسینی فایزەردا، هاندەرە بۆ خانەكانی هاندەری جۆری Helper T-cells كە پاڵپشتی (مێمۆری) سستمی بەرگریی لەش بكات. ئەمە ڕوونە كە وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای جۆری فیزەر بەرگرییەكی بەهێز بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیدا دەكات، بەڵام لە چەندین سەرچاوەی پزیشكیی دیكەش جەخت لەمە كراوەتەوە كە ماوەی هەشت هەفتە لە نێوان دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای فایزەری ئەمەریكی، بەرگرییەكی بەهێزتر بەرانبەر بە كۆڤید19 پەیدا دەكات.