ئاڵۆزییە درێژمەوداكانی كۆڤید19

ئاڵۆزییە درێژمەوداكانی كۆڤید19

 كۆڤید19 كاریگەریی فرەئەندامی هەیە لە لەشدا، بۆ نموونە سییەكان، دڵ، گورچیلە، پێست، هەروەها مێشك، هاوكات لەگەڵ هەوكردنی فرەسیستمی Multisystem inflammation. هەندێك لە كاریگەریی و ئاڵۆزییەكانی پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19بریتین لە: كەمبوونەوەی لیاقەی وەرزشی و توانا فیزیكییەكان، لەبەر كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر كۆئەندامی هەناسە و دڵ بۆڕییەكانی خوێن، لەگەڵ گۆڕان لە پەیكەرە ماسوولكەكاندا، ئاڵۆزییەكانی كۆئەندامی هەناسە بە شێوەی كۆكە و هەناسەتەنگی، یان تێكچوونی سییەكان و نیشانەی وەك: ڕەبو، تووشبوون بە كەڕووی ڕەش بە شێوەی هەوكردنی پێست، یان كۆئەندامی هەناسە كە هەندێك جار ژیان دەخاتە مەترسییەوە، پەككەوتنی دڵ لە ئەنجامی تووشبوون بە جەڵتە لەبەر گیرانی خوێنبەرەكانی تاجیی دڵ، یان ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، یان هەوكردنی ماسوولكەی دڵ كە هاوكاتە لەگەڵ لاوازبوونی ماسوولكەی دڵ و دروستبوونی تۆپەڵی مەییوی خوێن لەناو بۆڕییەكانی خوێندا، پەككەوتنی گورچیلە لەبەر گیرانی بۆڕییە وردەكانی خوێن لە گورچیلەدا بە تۆپەڵی خوێنی مەییو، كە گەلێك نەخۆش پێویستییان بە پاككردنەوەی خوێن، یان گورچیلەی دەستكرد دەبێت Dialysis، گرفتەكانی كۆئەندامی دەماریی مەركەزی بە شێوەی جەڵتەی مێشك، هەروەها پەستی، خەمۆكی، خەوزڕان، كەمبوونەوەی سەرنج و تەركیز، نەمانی توانا بۆ هەستكردن بە خۆشی Anhedonia.

 

Top